هەواڵی کوردستان ئێستا

ئێزدییەکان لە کەشێکی ئارامدا لە کوردستان جەژنیان گێرا

ئێزدییەکان لە کەشێکی ئارامدا لە کوردستان جەژنیان گێرا
ئێزدییەکان لە کەشێکی ئارامدا لە کوردستان جەژنیان گێرا

2019-12-20 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


شێخان- KDP.info- ئەمڕۆ هەینی ئێزدییەکان لە سەرتاسەری دونیا جەژنی رۆژووی ئێزییان گێڕا.

بەڕێوبەری کاروباری ئێزدییان لە پارێزگایی دهۆک، جەعفەر سمۆ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: جەژن لە کەشیکی ئارامدا بەڕێوەچوو، و ئێزدییەکان خۆشحاڵیان دەربڕی و هیوایان خواست ناوچەکانیان ئاوەدان بکرێن و دووبارە خەڵک بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.

هەمیشە کوردستان مەڵبەندی پێکەوەژیانی ئایین و نەتەوەکان بووە و سەرۆک بارزانی چەندین جار جەختیکردووە دەبێت هەمووان بە پێی تایبەتمەندی خۆیان ئازاد بن لە کوردستاندا.

جەژنەکە چەندین رێ و رەسمی تایبەتی هەیە، کە هەمووشیان بە سرووشتەوە گرێدراون، ئەم جەژنە بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، و دەکەوێتە یەکەم هەینی لە کانوونی یەکەم بە هەژمارەی رۆژهەلاتی ئێزدییان، کەواتە سێ شەممە و چوار شەممە و پێنچ شەممە بە رۆژوو دەبن و هەینی دەبێتە جەژن.

بە پێی ئامارە نافەرمییەکان ئێزدییەکان نزیکەی یەک ملیۆن کەسن لە دونیا، زۆربەیان لە کوردستان و عێراقن، و دواتر لە ئەڵمانیا و ڕووسیا و ئەرمینا و جۆرجیا و سووریاش ژمارەیەکی گەورە بوونیان هەیە.

ئێزدی، زمانیان کوردییە و بە کرمانجی قسە دەکەن و پەرستگایان لە کوردستانە و جلوبەرگیشیان کوردین، بە گووتەی ئێزدییان ٧٤ جار ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی کراون.

ڕێ و رەسمی جەژنی رووژی ئێزی ئەمانەن: 

ئێوارانی جەژن ئێزدییەکان، نان"سەوک" بەسەر یەکتری دا دابەش دەکەن، بۆ ئەوەی نانیان تێکەڵی یەکتری بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان، و ئافرەتان سەرەدانی گۆڕستان دەکەن و خێر بەسەر هەژاران دا دابەشدەکەن، ئێواران مۆم و چرا لەسەر مەزارگەکان هەڵدەکرێن و بەیانی واتە رۆژی جەژن هەموو پیاوان لە شوێنیک کۆدەبنەوە و هەموو کێشەکان چارەدەکەن و باسی ئۆل و ئەدەب و فەلسەفەی ئێزدییاتی دەکەن.

 

کاروان باعەدری