هەواڵی کوردستان ئێستا

حیتۆ: ئەگەر خاوەنکار کرێی نەدا با کرێکاران پەیوەندی بە ئێمەوە بکات

حیتۆ: ئەگەر خاوەنکار کرێی نەدا با کرێکاران پەیوەندی بە ئێمەوە بکات
حیتۆ: ئەگەر خاوەنکار کرێی نەدا با کرێکاران پەیوەندی بە ئێمەوە بکات

2020-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆوە ژمارەیەکی بەرچاوی کرێکاران ناتوانن بچنە سەرکار و بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیش دەڵێ، بەپێی یاسا خاوەنکار پابەندی خەرجکردنی کرێی کرێکارانە و بەپێچەوانەوە یاسا سزای بۆ دیاری کردووە.

د. عارف حیتۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند، "ئاشکرایە بەھۆی قەدەغەی ھاتووچۆوە زۆرێک لە کرێکاران ناتوانن پابەندی کارکردن ببن، ئەوەش روونە کە ئەوان دەیانەوێ بچنە سەرکار، بەڵام بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەی ھاتووچۆوە باتونن، بۆیەشە پێویستە خاوەنکار پابەندی خەرجکردنی کرێی کرێکاران بن.

بەڕێوەبەری گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی گوتیشی، "بەپێی مادەی ٦٥ی یاسای کار ئەگەر کرێکار نەیتوانی بچێتە سەرکار لە ڕەوشێکی وەک ئێستادا کرێی خۆی وەردەگرێت، ئێمەیش وەک وەزارەتی کار داوامانکردووە خاوەنکار ڕەچاوی ڕەوشەکە بکەن.

د. عارف حیتۆ ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، "بەھۆی نەبوونی دەوامەوە ئێمە نەمانتوانی بەدواداچوونی ورد بکەین تا بزانین کێ پابەندبووە بە خەرجکردنی کرێ، بەڵام ئەگەر خاوەنکار کرێی کرێکاران نەدات ئەوە کرێکار دەتوانێت پەیوەندی بە ئێمەوە بکات و بەپێی یاسا ئێمە پشتگیری کرێکار دەکەین و سزای خاوەن کار دەدرێت.

 

قائید میرۆ