ژوری ئۆپراسیۆن بۆ KDP: ڕۆژ به ڕۆژ دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر ده‌چێت
هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌ندامی ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر گوتی، دۆخی ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و له‌ئێستاشدا به‌راورد به‌ڕۆژانی ڕابردوو ژماره‌ی تووشبووان له‌كه‌میدایه، به‌ڵام تا 16ی مانگ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ به‌رده‌وام ده‌بێت به‌هەمانشێوه‌ی ڕابردوو و گۆرانكاری تێدا ناكرێت و دواتریش به‌پێی دۆخه‌كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیار ده‌دات.
هێمن قادر، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، "لە ئێستادا هیچ بڕیارێك نه‌دراوه تا گۆڕانكاری له بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بكرێت، قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش تاوه‌كو 16ی ماگ به‌ره‌وام ده‌بێت و دواتریش به‌پێی دۆخه‌كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڕیار ده‌دات، چونكه ناكرێت په‌له بكرێت و پێویسته چاوه‌ڕی بكرێت.
قادر گوتیشی، "له ئێستادا به‌رده‌وام دۆخه‌كه به‌ره‌و باشتر ده‌چێت و هیوادارین تا وه‌كو كۆتایی هاتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بتواندرێت ئاسانكاری بكرێت و قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ورده ورده نه‌مینێت ئه‌گه‌ر حاڵه‌تی كتوپر ڕونه‌دات.
ئه‌ندامەکەی ژوری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر دەشڵێت، "له ئێستادا ڕۆژ به ڕۆژ ژماره‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی كۆرۆنا له‌كه‌می دایه، بەڵام پێشتر خه‌ڵكی زۆر تووش ده‌بوون، به‌ڵام دوێنی ته‌نیا یه‌ك كه‌س تووش بووه.
بڵند ئیبراهیم