مەزڵووم عەبدی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ ئەوەی تاقیگەی پزیشکیی بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ رەوانەکردوون
مەزڵووم عەبدی زۆر سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ ئەوەی تاقیگەی پزیشکیی بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ رەوانەکردوون و دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی زۆر بە خێرایی بە دەنگ داواکارییەکەمانەوە هات. مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریایدیموکرات لە توویتەری خۆی رایگەیاند: ” زۆر سوپاسینێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم،زۆر بە خێرایی بە دەنگ داواکارییەکەمانەوە هات وتاقیگەی پزیشکیی بۆ رەوانەکردین“. فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتهەروەها گوتی: “نێچیرڤان بارزانی هەوڵدەدات هاوکارییزیاترمان بکات لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا“. بەپێی زانیارییەکان، مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتییهەسەدە داوای لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان کردووەیارمەتیی تەندروستیی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ خەڵکیسڤیلی رۆژئاوای کوردستان بنێردرێت. بەبڕیاری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمیکوردستان، ماوەی سێ رۆژ پێش ئێستا دوو تیمی 26 کەسی لە هەرێمی کوردستانەوە چوونەتە رۆژئاوایکوردستان و دوو تاقیگەی پزیشکییان لەگەڵ خۆیانبردووە.
The post مەزڵووم عەبدی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی دەکات بۆ ئەوەی تاقیگەی پزیشکیی بۆ دەستنیشانکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ رەوانەکردوون appeared first on پهیامنێر.