هەواڵی کوردستان ئێستا

عیسا: بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت هەڵمەتێكمان بۆ دابەشکردنی خۆراک دەست پێكردووە

عیسا: بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت هەڵمەتێكمان بۆ دابەشکردنی خۆراک دەست پێكردووە
عیسا: بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەت هەڵمەتێكمان بۆ دابەشکردنی خۆراک دەست پێكردووە

2020-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


بەغدا-KDP.info- سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاوكاریی هەر كوردێك دەكرێت لە بەغدا و لە قۆناغێكی یەكەمیشدا هاوكاری بەسەر 70خێزاندا دابەش كرا.

فارس عیسا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "بە فەرمانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، هاوكاریی هەر كوردێك دەكەین لە بەغدا نیشتەجێ بێت و پێویستی بە هاوكاری هەبێت، بۆیە هەڵمەتێكمان دەست پێكردووە و لە قۆناغی یەكەمیشدا هاوكاری بەسەر 70خێزان دابەش كرا، كە لە چەند ماددەیەكی خۆراك پێكدێت".

عیسا گوتیشی: "بەردەوام دەبین لە هەر شوێنێكی بەغدا هەر كوردێك پێویستی بە هاوكاری هەبێت، هاوكارییان دەكەین و ئەوەی پێویستیان بێت، بۆیان دابین دەكەین".

ناوبراو باسی لەوەش كرد: "كۆڵانە كوردنشینەكان بە دەرمان دەڕشێنین، چونكە لەلایەن حكوومەت و وەزارەتی تەندروستییەوە وەك پێویست هاوكاریی كورد ناكرێت و پشتگوێ خراون".

 

بڵند ئیبراهیم