كەلار... بە بۆنەی شه‌وی یهڵداوە چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچێت
ئه‌مشه‌وی هه‌ینی كە دوا شه‌وی وه‌رزی پایزە و درێژترین شه‌وی ساڵە و به شه‌وی یه‌ڵدا ناسراوه، له شاری كه‌لار چالاكیی جۆراجۆر ئه‌نجام دەدرێت.
عه‌لی تازه‌دێیی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵی شێوه‌كاران له به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی رۆشنبیری و هونه‌ریی گه‌رمیان به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند بۆ ئه‌مشه‌و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ریی گه‌رمیان، ئاهه‌نگێكی گۆرانیی میوزیك و شیعر خوێندنه‌وه له هۆڵی هونه‌ر له كه‌لار ئەنجام دەدەن.
گوتیشی میوانێكی زۆر ئاماده بوون و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربڕی كه درێژترین شه‌وی ساڵ به ئاهه‌نگ و خۆشی به‌سه‌ر ده‌به‌ن .
هەروەها له چایخانه‌ی میلله‌ت له كه‌لار چالاكیه‌كی تری هونه‌ری و وێژه‌یی به‌رێوه‌چوو.
ئارام عه‌دنان به‌رپرسی ناوه‌ندی باڵای گه‌رمیانی یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان، به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند له كاتژمێر حەفت و نیوی ئهمشهوەوە ئاهه‌نگی گۆرانی و شیعر خوێندنه‌وه‌یان له چایخانه‌ی میلله‌ت له كه‌لار ئه‌نجام داوە.