هەواڵی کوردستان ئێستا

تووشبوویەكی تری كۆرۆنا لەكەركوك چاكبووەوە

تووشبوویەكی تری كۆرۆنا لەكەركوك چاكبووەوە
تووشبوویەكی تری كۆرۆنا لەكەركوك چاكبووەوە

2020-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك ڕایدەگەیەنێت، كچێك كە توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، ئەمشەو نەخۆشخانە جێدەهێڵێت و چاكبووەتەوە. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: ئەمشەو كاتژمێر 9، ئەو كچە نەخۆشخانە جێهێشتووە و بەوەش ژمارەی چاكبوونەوە لەو ڤایرۆسە لە كەركوك گەیشتە 16 كەس. تەندروستی كەركوك ڕوونیشیكردووەتەوە، ئێستا 11 توشبوو لەسەنتەرەی نەخۆشی كۆرۆنا ماونەتەوە.