هەواڵی کوردستان ئێستا

د. سامان بەرزنجی: نابێ قەدەغەی ھاتووچۆ بە یەكجاری ھەڵبگیرێت

د. سامان بەرزنجی: نابێ قەدەغەی ھاتووچۆ بە یەكجاری ھەڵبگیرێت
د. سامان بەرزنجی: نابێ قەدەغەی ھاتووچۆ بە یەكجاری ھەڵبگیرێت

2020-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- وەزیری تەندروستی ئاشكرای كرد، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ھیچ حاڵەتێكی تووشبوو بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: "لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا ھەزار و 792 پشكنین بۆ ھاووڵاتییان كراوە ھەموویان نێگەتیڤ دەرچوون، خۆشبەختانە لەو ماوەیەدا ھیچ حاڵەتێكی تووشبوو بە كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار نەكراوە".

گوتیشی: "ئەمڕۆش وەرگرتنی تێستەكان بەردەوامە، تۆمار نەكردنی حاڵەت لە 24 كاتژمێر مانای ئەوە نییە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا نەماوە و رێكارەكان بشكێنن، ھێشتا لە مەترسی داین و دڵنیانین، بۆیە دەبێ بەردەوام بین لە جێبەجێكردنی رێنماییەكان".

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشدا: "لەگەڵ ئەوەداین كە ژیان و گوزەرانی خەڵك رێكبخرێت، بەڵام رای ئێمە وایە نابێ قەدەغەی ھاتووچۆ بە یەكجاری ھەڵبگیرێت".