هەواڵی کوردستان ئێستا

مەزڵوم کۆبانێ سەرپەرشتی یەکخستنی هێزە کوردییەکانی رۆژئاڤای کوردستان دەکات

مەزڵوم کۆبانێ سەرپەرشتی یەکخستنی هێزە کوردییەکانی رۆژئاڤای کوردستان دەکات
مەزڵوم کۆبانێ سەرپەرشتی یەکخستنی هێزە کوردییەکانی رۆژئاڤای کوردستان دەکات

2019-12-21 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ ژمارەیەک پارتە سیاسییەکانی رۆژئاڤای کوردستان کۆبوەوە، ئەوەش بە ئامانجی یەکخستنی هێزەکوردییەکان و دواتر هەنگاونان بەرەو رێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی ناوەندی سوریا کە پاڵپشتی یاسایی بۆ ئیدارەی خۆسەری دابین بکات.

بە گوێرەی میدیاکانی رۆژئاڤای کوردستان  رۆژی هەیەنی مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ ژمارەیەک لەنوێنەری حزبە سیاسیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان کە لەناویاندا نوێنەرانی ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە)ش هەبو لەبارەی بڕیارێکی تایبەتی بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا لەسەر پرسی گەڕانەوەی ئەنەکەسە ژمارەیەک دۆسیەی دیکە کۆبونەوەتەوە.

لەپێناوی یەکڕیزی کورد لە سوریا بڕیاریانداوە لە ئەمڕۆەوە ئەنەکەسە دەتوانێت نوسینگەی خۆی لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بکاتەوە

 

کۆبونەوەکە دوای ئەوە هات رۆژی 17ی ئەم مانگە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە راگەیەندراوەکەیدا رایگەیاند، دوای ئەوەی هێزەکانی هەسەدە دەستپێشخەرییەکی بۆ لێکنزیکردنەوەی نێوان ئەوان و ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکەسە) کردوە، ئەوان "لەپێناوی یەکڕیزی کورد لە سوریا بڕیاریانداوە لە ئەمڕۆەوە ئەنەکەسە دەتوانێت نوسینگەی خۆی لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بکاتەوە بەبێ ئەوەی مۆڵەتی ئەمنی پێویست بکات"، ئەوەش وەکو یەکەمین هەنگاوی کردەیەیی ئەوانە بۆ دورستکردنی دڵنیایی لە نێوان لایەنە کوردییەکاندا.

لە کۆبونەوەکەی دوێنێی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدا نوێنەرانی حزبەکانی پارتی دیموکراتی پێشکەوتنخوازی سوریا و پارتەکانی ناو هاوپەیمانی نیشتیمانی سوریا و حزبی یەکێتی دیموکراتی کوردی سوریا ئامادە بون.

هەردولا جەختیان لەهەماهەنگی بۆ یەکڕیزی کورد کردوەتەوە

 

بە گوێرەی میدیاکانی رۆژئاڤا لە کۆبونەوەکەدا مەزڵوم کۆبانێ راو سەرنجی ئەو حزبانەی لەسەر زۆر پرسی گشتی تایبەت بەڕۆژئاوا وەرگرتوە و هەردولا جەختیان لەهەماهەنگی بۆ یەکڕیزی کورد کردوەتەوە، لای خۆیەوە فەرماندەی هەسەدە رونیکردوەتەوە، "کاتی زۆریان لەبەردەستتدا نیە بۆ ئەو پرسە (گفتوگۆکان)بەهەدەری بدەن و گرنگە ئەو کارە سەربخەن و چاوەڕوانی هێزە دەرەکییەکان نەبن".

لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی سوریا لەناو هێزە کوردییەکاندا دو هێزی زاڵ و دو بۆچون لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبەردنی ناوچە کوردییەکان هەبون

 

لەسەرەتای خۆپیشاندانەکانی سوریا لەناو هێزە کوردییەکاندا دو هێزی زاڵ و دو بۆچون لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبەردنی ناوچە کوردییەکان هەبون، بۆچونکیان لەلایەن پەیەدەوە سەرپەرشتی دەکرا کە پڕۆژەکەی خۆی لە دروستکردنی کۆمەڵگەی دیموکراتدا دەبینیەوە کە لەلایەن عەبدوڵا ئۆجەلانەوە خراوەتەڕو، بۆچونی دوەمیش لەلایەن ئەنجومەنی نیشتیمانی کوردەوە سەرپەرشتی دەکرا کە لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە هاوکاری دەکران و دواتر بونە بەشێک لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن.

دوای چەندین ناکۆکیش ماوەی رابردو مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هەسەدە دەستپێشخەرییەکی بۆ لێکنزیکردنەوەی بۆچونی هەردولا کردوە و هێزەکانیش بەدەم پێشنیازەکەوە چون.