وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: 38 هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا
2023-11-07 19:20:10 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا لانیکەم 38 جار لە ڕێی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و ڕۆکێتەکانی گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێرانەوە کراونەتە ئامانج، شەش هێرشییان لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بووە. بەرپرسانی بەرگری ئەمەریکا دەڵێن زۆربەی هێرشەکان لەلایەن سوپای ئەمەریکاوە بەرپەرچدراونەتەوە یاخود نەگەیشتوونەتە ئامانجەکانییان، هیچ زیانێکی گیانی یاخود ماددییان لێنەکەوتووەتەوە. وتەبێژی وەزاەتی بەرگری ئەمەریکا پات ڕایدەر وتی هێرشەکان بووەنەتە هۆی برینداربوونی 46 سەربازیی ئەمەریکایی، ئەمەش دوو هێندە زیاترە لەو ژمارەیەی کە پێشتر ئاماژەی پێدرابوو. ڕایدەر وتیشی جگە لە نەخۆشی مێشک بەهۆی کارەساتەکانەوە " ئەم بریندارییانە بریتیشن لە، سەرئێشە، دڕانی پەردەی گوێ بەهۆی دەنگی بەرزەوە، لەجێجوونی پاژنەی پێ،" برینداربوونی سەربازە ئەمەریکاییەکان لە ماوەی چوار هێرشدا بوون: هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی ئاسمانی هەریر لە هەولێر، کە تێیدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە پێش ئەوەی بتەقێتەوە کەوتە خوارەوە: دوو هێرشی دیکەی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆ سەر بنکەی ئاسمانی ئەل ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق و هێرشێکی دیکەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بنکەی ئەل تەنف لە سوریا. ڕایدەر وتی سەرجەم بریندارەکان دوای برینەکانییان گەڕاونەتەوە سەر کارەکانییان. بەڵام دوو سەربازیی ئەمەریکایی مێشکییان زیانی پێگەیشتووە و سەرەتا گەڕاونەتەوە سەر کارەکانییان بەڵام دواتر ڕەوانەی ناوەندی تەندروستی لاندستول ڕیجناڵ کراون لە ئەڵمانیا تاوەکو پشکنینی زیاترییان بۆ بکرێت. ڕایدەر وتی " دۆخیان جێگیرە، بۆیە ئەمە لە تەنها بۆ دڵنیابوونەوەی زیاترە. " دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی ڕابردوو هێزەکانی ئەمەریکا کۆگایەکی چەک و کۆگایەکی تەقەمەنییان لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج، لانیکەم 16 هێرشی سەرنەکەوتوو کراونەتە سەر هێزەکانی ئەمەریکا. وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لەو کاتەدا ڕایگەیاند ئەو کۆگای چەک و تەقەمەنییانە لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران و گروپە چەکدارییەکانی سەر بە ئێرانەوە بەکارهێندراون. ڕۆژی یەکشەممە زۆرترین هێرش ڕوویاندا لە تەنها یەک ڕۆژدا. دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی ئەل ئەسەدییان لە ڕۆژئاوای عێراق کردە ئامانج. هێرشێکی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان و چەند ڕۆکێتێک ئەل ئەسەدییان کردە ئامانج، دوو هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکەش دوو بنکەیان لە سوریا کردە ئامانج کە میوانداری هێزەکانی ئەمەریکایان کردووە. هەفتەی ڕابردوو چەندین یاسادانەری ئەمەریکایی نیگەرای خۆیان دەربڕی سەبارەت بەوەی وەڵامدانەوەی سەرەتای سوپای ئەمەریکا بۆ هێرشەکان لە عێراق و سوریا بەپێی پێویست بەهێز نەبوون. لە 31 ی مانگی 10 دا، سیناتۆری کۆمارییەکان مارکۆ ڕوبیۆ وتی " ئەگەر ڕێگرییەکی متمانەپێکراومان نەبێت لەگەڵ ئێرانییەکاندا، ئەوا ئەم هێرشانە زیاتر دەبن. خێراتر دەبن. بۆ دەرەوەی سوریا و عێراقیشدا بڵاودەبنەوە، هەروەها چەکی ئاڵۆزتریشییان تێدا بەکاردەهێندرێت. ئەوە گەورەترین ترسی منە." وەزیری بەرگری ئەمەریکا لۆید ئۆستن ڕۆژی سێشممەی ڕابردوو وتی " ئەگەر ئەمە ڕانەوەستێت، ئەوا وەڵام دەدەینەوە." جێی ئاماژەیە ئەمەریکا نزیکەی 1200 سەربازیی ڕەوانەی ناوچەکە کردووە بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سوریا و ئامادەبوونییان بۆ ئەگەری ئەوەی گروپە چەکدارییەکانی ئێران هەوڵی پەرەسەندنی شەڕەکەی نێوان ئیسڕائیل و حەماس بدەن. ئەم یەکە سەربازییانەی کە ئەمەریکا ڕەوانەی ناوچەکەی کردوون بریتین لە سیستمی بەرگری ئاسمانی و سیستمی پاتریۆت و باتری ئاڤینجەر. گروپی کەشتی هێرشبەری یو ئێس ئێس ئایزنهاوەر و گروپی کەشتی هێرشبەری یو ئێس ئێس فۆرد و کەشتییەکانی دیکەش لە ئاوەکانی ئەو نزیکانەدا جێگیرکراون. هێرشەکان لە دوای 17 ی مانگی 10 وە بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان بوونەتە هۆی برینداربوونی سوکی 32 ئەمەریکایی بە لە سوریا و 14ش لە عێراق. لە ماوەی زەنگێکی ئاگادارکردنەوەی هەڵەدا بۆ هێرشێکی ئاسمانی، بەڵێندەرێکی ئەمەریکایی لە بنکەی ئاسمانی ئەل ئەسەدی عێراق جەڵتەی دڵ لێیدا و گیانی لە دەستدا. سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا