پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی (32 )مین ساڵیادی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال
هەولێر-KDP.info- مهسروور بارزانی سهرۆك وهزیرانی كوردستان بە بۆنەی (32 )مین ساڵیادی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفال پهیامێكی بڵاو كردهوه و ڕایگهیاند، حكوومهتی ههرێمی كوردستان درێژه به ههوڵهكانی دهدات بۆ بهنێودهوڵهتیكردنی كهیسی ئهنفالهكان و به جینۆسایدناساندنی.
دهقى پهیامهكه:
ئەمڕۆ 32 ساڵ بە سەر گەورەترین شاڵاوی جینۆسایدکردنی گەلی کوردستان تێدەپەڕێت کە بەشێک بوو لە زنجیرەیەک شاڵاوی جینۆسایدکردن کە ئامانج لێی قەڵاچۆکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کورد و گەلی کوردستان بوو.
یادکردنەوەی ئەو تاوانە مەزنانەی کە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان و بەبەرچاوی جیهان ئەنجامدران و هەزاران کەسی بێتاوانی تێدا بوونە قوربانی، نابێت تەنیا یادکردنەوەیەکی ئاسایی ئازارەکانمان بێت . بەڵکو دەبێ بە هەموو شێوەیەک هەوڵی بنبڕکردنی ئەو هزرە شۆڤێنی و رەگەزپەرستییە بدرێت کە لە پشت ئەنجامدانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالن کە زۆربەی ناوچەکانی کوردستانی گرتەوە و زامێکی قووڵ و لەیادنەکراویشە لە جەستە و یادەوەری گەلی کوردستاندا .
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا درێژە بە هەوڵەکانی دەدات بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی کەیسی ئەنفالەکان و بە جینۆسایدناساندنی ، بەردەوام پەرۆشی باشترکردنی ژیان و گوزەرانی کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی شاڵاوەکانی جینۆسایدی ئەنفالە کە پێویستە دەوڵەتی عێراقیش بەرپرسیارێتی دەستووری و ئاکاریی خۆی لە قەرەبووکردنەوەی ئەو تاوانە مەزنانە لە ئەستۆ بگرێت و دڵنیایی دووبارە نەبوونەوەشیان لە داهاتوودا بدات.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان