English | عربي

کێ سەرۆکایەتی کۆبونەوەکە دەکات؟ شوێنی کۆبونەوەی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك دیاریکرا


کێ سەرۆکایەتی کۆبونەوەکە دەکات؟ شوێنی کۆبونەوەی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك دیاریکرا

2019/02/09 | 16:35

(هەواڵ كوردستان)-

خه‌ندان- ئه‌حمه‌د مسته‌فاسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دیاریكراوى پارێزگاى كه‌ركوك رایگه‌یاند، 18ی ئەم مانگە به‌ به‌شدارى لیستى برایه‌تى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ شارى هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌.شەشی ئەم مانگە، شاندی باڵای پارتی و یەکێتی کۆبونەوە و رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەت و پرسی پارێزگاری کەرکوک، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیاردرا رۆژی 18ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک بەجیا کۆببنەوە، به‌ڵام تا ئێستا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى كارو ڕێكاره‌كانى كۆبونه‌وه‌كه‌ هیچ ڕێنماییه‌ك ده‌رنه‌كراوه‌.جه‌مال مه‌ولود، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دیاریكراوى پارێزگاى كه‌ركوك ئەمڕۆ شەممە به‌ خه‌ندان-ى وت، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ 18ى شوبات و به‌ به‌شدارى لیسى برایه‌تى و به‌شێك له‌ ئه‌ندامانى لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى ئه‌نجومه‌كه‌نه‌ له‌ شارى هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌.ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك 18ى ئەم مانگە لە هەولێر کۆدەبێتەوە 

لەبارەی سه‌رۆكایه‌تیكردنى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك، له‌لایه‌ن ڕێبوار تاڵه‌بانى، سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنەکە بەوەکالەت جه‌مال مه‌ولود وتی، "ڕێبوار تاڵه‌باتى فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌ركردنى هه‌یه‌، ئەگه‌رچى تانه‌ى له‌ بڕیاره‌كه‌ داوه‌، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامى تانه‌كه‌ى نه‌دراوه‌ته‌وه‌،. ڕێبوار تاڵه‌باتى تانه‌ى لە فه‌رمانى دەستگیرکردنی داوه‌رونیشیکردەوە، تا ئێستا دیارنییه‌ كه‌ كێ سه‌رۆكایه‌تى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك دەکات، تاوەکو كاتى كۆبونه‌وه‌كه‌ بڕیار له‌سه‌ر كه‌سێك ده‌درێت.تا ئێستا دیارنییه‌ كێ سه‌رۆكایه‌تى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك دەکاتدوای راگەیاندنی رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی لەبارەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پرسی کەرکوک و بەغدا، رێبوار تاڵه‌بانى، سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت رایگه‌یاند، ئەگه‌ر كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى كه‌ركوك له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامبدرێت، ئه‌وا ئه‌و سه‌رۆكایه‌تى كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌كات.رێبوار تاڵه‌بانى، سەرۆکی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەوەکالەت لە دوای روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە نەگەڕاوەتەوە شاری کەرکوک و لە هەولێر نیشتەجێیە، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پشتیوانی دەکرا لە پۆستەکەی بمێنێتەوە، بەڵام تا ئێستا دیارنیە کێ سەرۆکایەتی کۆبونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەکات، کە بڕیارە 18ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.رێبوار تاڵه‌بانى لە دوای روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە نەگەڕاوەتەوە شاری کەرکوکتاڵه‌بانى کەرکوک بە "داگیرکراو" ناودەبات، ئەو لە 26ی مانگی 12ی ساڵی رابردو لەلایەن دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كه‌ركوكەوە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرچو.دوای بڕیارەکەی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركوك رێبوار تاڵەبانی لە شاری هەولێرەوە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامداو رایگەیاند، بڕیاری دادگای کەرکوک دژی ئەو "نایاسایی و نادەستوورییە و تۆڵەسەندنەوەیە".تاڵه‌بانی وتیشی، "دادگای كه‌تنی كه‌ركوك بڕیاری گرتنی منی داوه‌ بۆ شه‌ش مانگ، ئەوەش بڕیارێكی سیاسیه‌ ئه‌جێندای سیاسی عێراقی ئیقیلیمی له‌ پشته‌وه‌یه‌، نەدەبو ئه‌و دادگایه‌ بكه‌وێته‌ ژێر ئه‌و فشارانه‌ و له‌ كاری پیشه‌یی خۆیان لابده‌ن".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending