هەواڵی کوردستان ئێستا

دوای ١٦ی مانگ ئاسانکاری لە قەدەغەی ھاتوچۆ دەکرێت "

دوای ١٦ی مانگ ئاسانکاری لە قەدەغەی ھاتوچۆ دەکرێت
دوای ١٦ی مانگ ئاسانکاری لە قەدەغەی ھاتوچۆ دەکرێت "

2020-04-14 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-  بڕیارە حکوومەت بڕیاری نوێ دەربارە ڕەوشی ھاتوچۆ و کردنەوەی بازاڕەکان بدات و لیژنەی ئۆپەڕاسیۆنی ھەولێریش لە کۆبوونەوەدایە بۆ پێداچوونەوە بە ڕەوشی ھاتوچۆ و ئاسانکاری بۆ ھاووڵاتیان.

بڕیاری قەدەغەی ھاتوچۆ ڕۆژی ١٦ی نیسان کۆتاییی دێت، بەڵام بەرپرسانی تەندروستی جەخت لەوە دەکەنەوە نابێ قەدەغەی ھاتوچۆ بە یەکجاری ھەڵبگیرێت، چونکە ھێشتا مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا ماوە. د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ھەولێر، لەبارەی قۆناغی دوای ١٦ی مانگەوە دەڵێت: "لەگەڵ ھەبوونی ئاسانکاری، بەڵام ناکرێت قەدەغەی ھاتوچۆ بە یەکجاری ھەڵبگیرێت، چونکە ئەگەر حاڵەتی کۆرۆنا ھەبێت، ئەوکات کارەسات دروست دەکات."

ھێمن قادر، جێگری پارێزگاری ھەولێر، لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد: "ئەوان لە کۆبوونەوەدان بۆ قۆناغی داھاتوو و بڕیاردان لەسەر پرسی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا."

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان کەوتوون: "لە پارێزگای ھەولێر ئاسانکاریی زۆر بۆ ھاووڵاتیان دەکرێت و بەشێک لەو دووکان و شوێنە بازرگانیانەی پێویستن بۆ ھاووڵاتیان دەکرێنەوە، بەڵام بازاڕی گشتی و شوێنە گشتییەکان ناکرێنەوە، بەڵکو لەنێو گەڕەکەکان ئاسانکاری دەست پێ دەکات."

 

قائید میرۆ