رۆحانی: ئێران بەرەنگاری گەورەترین فشاری ئابوری بوەوە، بەسەریشدا زاڵبو


رۆحانی: ئێران بەرەنگاری گەورەترین فشاری ئابوری بوەوە، بەسەریشدا زاڵبو

2019/12/03 | 17:00 - سەرچاوە: خەندان

( ئه‌م رۆژه‌ | هەواڵی كوردستان)-

خەندان -             سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتوەکان نەخشەی بۆ لاوازکردن و شکستپێهێنانی ئێران  داڕشت لەڕێگەی فشاری ئابورییەوە، بەڵام ئێران توانی ئەو رەوشە ئابوریە سەختە تێپەڕێنێت و سەرکەوتنیشی بەدەستهێنا.ئەمڕۆ سێشەممە حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران لەمیانەی وتاریکدا،  لەڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستیە تایبەتەکاندا رایگەیاند"لەدوای کشانەوەی واشنتن لە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 دوبارە سەپاندنەوەی سزا ئابوریەکان بەسەر ولاتەکەماندا،  ئێران توانی بەرگەبگرێت و نەهێڵێت ئەمریکا بە ئامانجەکانی خۆی بگات".ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چەندین جار بە نهێنی داوای گفتوگۆکردنی لەگەڵ کردونرونیشیکردەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا چەندین جار بە نهێنی داوای گفتوگۆکردنی لەگەڵ کردون، لەسەر ئەو ناکۆکیانەی کە واشنتن لەگەڵ وڵاتە ئەوروپیەکاندا هەیەتی لەبارەی رێککەوتننامەکەوە.ئەمریکا دەبێت باش بزانێت، سیاسەتەکانی بەرامبەر ئێران هەڵەیە و هیچ سودێکی پێ ناگەیەنێتهاوکات راشیگەیاند"ئەمریکا دەبێت باش بزانێت، سیاسەتەکانی بەرامبەر ئێران هەڵەیە و هیچ سودێکی پێ ناگەیەنێت".ئێمە ناتوانین ئەو فشارە ئابوریانە لەسەر گەلی ئێران لادەینرۆحانی وتیشی" ئێمە ناتوانین ئەو فشارە ئابوریانە لەسەر گەلی ئێران لادەین، بەڵام دەتوانین  هەوڵ بۆ کەمکردنەوەیان بدەین".دوێنێ دوشەممە جێگری سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، ئێران توانی روبەڕوی سیاسەتی زۆرترین فشار بوەستێتەوە کە لەلایەن ئەمریکاوە جێبەجێ دەکرێت، لەگەڵ ئەوەی بۆ ماوەی دو ساڵە بەرامبەر بە تاراندا پەیڕە و دەکرێت، بەڵام نەیتوانیوە هەناردەکردنی نەوتی رابگرێت.ساڵی رابردو 2018 ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە رێککەوتننامە ئەتۆمیەکەی ساڵی 2015 بەچەند قۆناغێک کشایەوە، دوبارە سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر ئێران سەپاندویەتی بریتین لە، قەدەغەکردنی کرینی نەوت لە ئێران، بلۆککردنی بانکی ناوەندی تاران، راگرتنی مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە و چەندین سزای دیکەی ئابوری.



سەرچاوەى هەواڵ - خەندان


Sponsored Links