English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی‌ له‌ هه‌ولێر كۆده‌بنه‌وه‌

2019/02/12 | 09:05

(هەواڵ كوردستان)- بڕیارە ئه‌مرؤ  كۆمه‌ڵی ئیسلامی و پارتی‌ دیموكراتی كوردستان  له‌ شاری هه‌ولێر بۆ وه‌لانانی‌ ناكۆكی سیاسی كۆببنه‌وه‌.

لە کۆبونەوەکەی ئه‌مڕؤ سێشەممە ١2ی شوباتی ٢٠١٩ی  نێوان کۆمەڵ و پارتی گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی‌ ناوه‌ند دەکرێت و تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا تاوتوێی هه‌وڵدانی‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌ بۆ باشتركردنی‌ گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك ‌و وه‌لانانی‌ ناكۆكی سیاسی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌ دا ده‌كرێت.

جێگه‌ی باسه‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی رابردووا حه‌وت كورسی و به‌ ده‌ستهێناوه‌ تا ئێستا خۆی یه‌كلانه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ ئایا به‌ شداری كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌كات یان ده‌بێته‌ ئۆپۆزسیۆن.

له‌ كاتێكدا یه‌ كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان بۆهه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان 18ی ئه‌م مانگه‌ی دیاركردوه‌ بۆكۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هه‌نگاو نان بۆپێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending