English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



بەوێنە.. لە تەقتەق بەرخێک بە هەشت قاچ و چوار گوێوە لەدایک بوو

2019/02/12 | 09:10

(هەواڵ كوردستان)-

لە گوندێکی نزیک ناحیەی تەق‌‌تەقی سەر بە قەزای کۆیە و بۆ یەکەمین جار حاڵەتێکی سەیر و دەگمەن بیندرا و بەرخێک لەدایک بووە کە هەشت قاچ و چوار گوێ و چاێکی هەی.

 

هێدی سمایل شوانکارەیەکی یەکێک لە گوندەکانی ناحیەی تەق تەقی سەر بە قەزای کۆیەیە لەمبارەوە بۆ بە (باسنیوز) گوتی: "شەو لە شاخ مەڕێکم لێ ون بوو، دوێنێ دووشەممە 2019.2.11 هاوڕێیەکم دۆزیویەتەوە و پەیوەندیی پێوە کردم کە مەڕەکەم بەرخێکی هێناوە، بەڵام حالەتێکی دەگمەنە.

 

ئەم شوانکارەیە گوتیشی: "یەکەمجارە شتی وا ببینین کە بەرخێک لەدایک بووە کە 8 قاچ و 4 گوێچکە و یەک چاوی هەبێت و شێوەی سەری لە کەللەی سەری مرۆڤ ئەچێت، بەڵام بەرخەکە زوو مردار بووەتەوە و نەمانتوانی بە زیندوویی بیگەیەنینە نێو ئاوەدانی".

 

هەروەک لە وێنەکاندا دیارن، زیاتر لەوە دەچێت کە دوو بەرخ بن کە پێکەوە لکاون.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending