English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



بەوێنە.. ئیسرائیل چەند بنکەیەکی رژێمی سووریا بۆردومان دەکات

2019/02/12 | 10:15

(هەواڵ كوردستان)-  

 

سوپای ئیسرائیل چەند بنکەیەکی سەربازی رژێمی سووریا بۆردومان دەکات و میدیای رژێمەکەش زانیارییەکان ئاشکرا دەکات.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (سانا)ی فەرمیی رژێمی سووریا، کاتژمێر 6:30ـی ئێوارەی رۆژی دووشەممە 12-2-2019، سوپای ئیسرائیل چەند بنکەیەکی لە ناوچەکانی تەل زهور، تەل دەرعیا و تەلەی خالید لە قونەیتڕە، بۆردومان کردووە.

 

هەروەک سانا بڵاوی کردووەتەوە، کاتژمێرێک دواتر، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیلی بە چوار مووشەک، بنکەیەکی هیزەکانی پاراستنی رژێمی سووریای لە شاری قونەیتڕەی باشووری رۆژئاوای سووریا، بۆردومان کردووە.

 

هەروەها هەژمارێکی فەرمیی وەارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی کردووەتەوە، کە فڕۆکەخانەی مەززەی سەربازی لە دیمەشق، بە چەند مووشەکێک کراوەتە ئامانج و ”میدیای رژێمی سووریاش ئیسرائیل بەو ببۆردومانە تۆمەتبار دەکات.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending