هەواڵی کوردستان ئێستا

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زینی وەرتێ بۆردومان دەكەن

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زینی وەرتێ بۆردومان دەكەن
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا زینی وەرتێ بۆردومان دەكەن

2020-04-15 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دەستیانكردەوە بە بۆردومانكردنەوەی زینی وەرتێ. بە پێی زانیارییەكانی (خەڵك) پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند پێگەیەكیان لە زینی وەرتێ بۆردومان كرد. بۆردومانەكە زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە، بەڵام هێشتا زانیاری فەرمی دەرباری ئەگەری بوونی زیانی گیانی لەو بۆردومانە ڕانەگەیەندراوە. شەوی ڕابردووش فڕۆكەكانی توركیا چەند جارێك هەمان ناوچەیان بۆردومان كرد.