هەواڵی کوردستان ئێستا

خەڵكێكی زۆری خاوەن موڵك و خانوو لە كرێكانیان خۆش بوون

خەڵكێكی زۆری خاوەن موڵك و خانوو لە كرێكانیان خۆش بوون
خەڵكێكی زۆری خاوەن موڵك و خانوو لە كرێكانیان خۆش بوون

2020-04-15 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینان گوتی، حكوومەت بڕیارێكی ئامادە كردووە بۆ ئەوەی دوو ساڵ لە باج خۆش بێت و خاوەن كرێش لە كرێچییەكان خۆش بن، بۆیە چاوەڕێ دەكرێت حكوومەت ئەم بڕیارە بدات، جگە لەوەش خاوەن كرێیەكان بەردەوامن لە لێخۆشبوون و تا ئێستا زیاتر لە 500 خاوەن كرێ لە كرێچییەكانیان خۆش بوون.

هیوا خالید، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كرێنشینانی هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "پڕكردنەوەی فۆڕمی پێدانی مینحە بە هەژاران لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە، هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و فەرمانگەی میدیا و زانیاری نامەی بۆ خەڵك ناردووە كە ئەو فۆڕمە پڕ بكەنەوە و مانگانە مینحە بە خەڵكی كوردستانیش دەدرێت".

خالید گوتیشی: "لە سنووری پارێزگای هەولێر خەڵكێكی زۆری خاوەن موڵك و خانوو لە كرێكانیان خۆش بوون، كە زیاتر لە 500 كەس دەبن و زیاتریش ئەوانەن كە شوێنی بازرگانین، بۆیە پێویستە حكوومەت بڕیارێك بدات".

ناوبراو باسی لەوەش كرد، بەپێی یاسا، ساڵانە لە 12 كرێ، كرێیەك وەكو باج بۆ حكوومەتە، بۆیە حكوومەت بڕیارێكی ئامادە كردووە بۆ ئەوەی خاوەن كرێ دوو ساڵ باج نەدات و لە كرێیەكانی خۆش بێت، چونكە تەنها لە هەولێر 10 هەزار كرێنشین هەیە، كە هەزار و 500 لەوانە بێوەژنن".

 

بڵند ئیبراهیم