مالكى:له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ كه‌س دیارى نه‌كراوه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران


مالكى:له‌ لایه‌ن ئێمه‌وه‌ كه‌س دیارى نه‌كراوه‌ بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران

2019/12/03 | 17:30 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی

( ئه‌م رۆژه‌ | هەواڵی كوردستان)-

 به‌غداد-اه‌ع

 

سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، لەلایەن ئەوانەوە هیچ کاندیدێکی دیاریکراویان نیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق.

 

نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لەبارەی کاندیدی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق به‌یانامه‌یه‌كى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لەلایەن ئێمەوە هیچ کاندیدێکی دیاریکراومان نیە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی نوێ، ئێمە لەگەڵ هەر کاندیدێکیین کە تایبەتمەندیەکانی تیایدا بێت، کە مەرجەعی باڵای ئاینی، هێزە سیاسیەکان و کۆمەڵایەتییەکان دەستنیشانی کردوە".



سەرچاوەى هەواڵ - ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی


Sponsored Links