هەواڵی کوردستان ئێستا

ھێزەکانی ھاوپەیمانان پەیوەندیان بە وەزیری پێشمەرگەوە کردووە

ھێزەکانی ھاوپەیمانان پەیوەندیان بە وەزیری پێشمەرگەوە کردووە
ھێزەکانی ھاوپەیمانان پەیوەندیان بە وەزیری پێشمەرگەوە کردووە

2020-04-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- دوای دەستپێکردنەوەی جووڵەی چەکدارانی داعش ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی داوای ھەماھەنگی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەکەن بۆ لێدانی داعش و بەرپرسێکی وەزارەتی پێشمەرگەش زیادبوونی جووڵەی داعشی پشتڕاستکردەوە. 

لیوا بابەکر فەقێ ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، "زانیاریمان ھەیە چەکدارانی داعش لە زۆرێک لە ناوچەکانی عێراق خۆیان رێکخستۆتەوە، بەتایبەتی لە ھێڵی تەماسی نێوان ھێزەکانی پێشمەرگە و ھێزە عێراقیەکان و زیاتر سوودیان لەو ناوچانە بینیوە.

بەرپرسەکەی وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، "کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکاش کاریگەری ھەبووە لەسەر زیادبوونی جووڵەی تیرۆرستانی داعش و بینیمان لە کۆڵەجۆ ئەفسەرێک و دوو پێشمەرگە شەھیدبوون، ئەمانەش ھەمووی بریتین لەوەی کە داعش خۆی رێکخستووتەوە.

لیوا بابەکر دەشڵێ، "ھێزەکانی ھاوپەیمانان پەیوەندیان بە وەزیری پێشمەرگەوە کردووە تا جارێکی دیکە پێداچوونەوە بە گۆڕینەوەی زانیاری لەبارەی جووڵەی داعشەوە بکرێت، ھەروەھا دەست بە مەشق و ڕاھێنان دەکەنەوە بە ھێزەکانی پێشمەرگە.

 

قائید میرۆ