هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بانگهێشتی میدیاکاران لە بەغدا دەکات بۆ نیوەڕۆ خوانێک بۆ دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانیان لە ماوەی ساڵەکەدا

کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بانگهێشتی میدیاکاران لە بەغدا دەکات بۆ نیوەڕۆ خوانێک بۆ دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانیان لە ماوەی ساڵەکەدا
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا بانگهێشتی میدیاکاران لە بەغدا دەکات بۆ نیوەڕۆ خوانێک بۆ دەربڕینی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەوڵەکانیان لە ماوەی ساڵەکەدا

2023-12-12 14:01:36 - سەرچاوە: سامسۆنگ


هەولێر، کوردستان، 12ی کانوونی دووەمی 2023 - ڕۆژی پێنجشەممە 7ی کانوونی دووەم، کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، نیوەڕۆخوانێکی تایبەتی لە بەغدا، لە گۆڕەپانی ئوقبە بن نافی، تەنیشت هۆتێل بورج ئەلحەیات سازکرد، وەک دەربڕینێک بۆ سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هاوبەشە میدیاییەکان و ڕۆژنامەنووسان کە بەشدارییان لە سەرکەوتنی بۆنە و چالاکیەکانی سامسۆنگ کردووە و هەواڵەکانی سامسۆنگیان بە پیشەییانە ڕووماڵکردووە.

ئەم مەراسیمە لە چوارچێوەی پابەندبوونی هەمیشەیی سامسۆنگ بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندی کاریگەر لەگەڵ کۆمەڵگەی میدیای عێراقیدا دێت. لە مەراسیمەکەدا کۆمەڵێک کەسایەتی میدیایی، ڕۆژنامەنووسان، نوێنەری کۆمپانیاکانی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، و کەسایەتییە بەڕێزەکان ئامادەبوون.

بەم بۆنەیەوە بەڕێز سەنگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە عێراق، ڕایگەیاند: زۆر سوپاسگوزارین بۆ هەوڵی هەموو پیشەگەرەکانی میدیا و ڕۆژنامەنووسان بۆ پاڵپشتی بەردەوام و بەشدارییەکی گەورەیان لە سەرکەوتنەکانمان لێرە لە عێراق، بەهێزی ئێوە و خەمی کاریگەر بۆ بوونی بڕاندی سامسۆنگ لە هەموو میدیاکاندا بەشدارییەکی زۆر دەکات لە گەیاندنی پەیامەکەمان و گەیشتن بە ئامانجەکانمان لە بازاڕی عێراقدا”.

i.imgur.com/cBtilPU

هەروەها بەڕێز کیم ڕایگەیاند: سامسۆنگ حەز دەکات ئەم جۆرە بۆنانە ئەنجام بدات کە لەگەڵ هاوبەشەکانی کۆیدەکاتەوە کە هەمیشە بەشدارییان لە سەرکەوتنەکانیدا کردووە، بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان سامسۆنگ و کەرتی ڕۆژنامەگەری و میدیا لە لایەک، و بەرزکردنەوەی پەیوەندیکردن لەگەڵیان و ئاگادارکردنەوەیان لەو دەستکەوت و پێشکەوتنانەی کە سامسۆنگ لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر بەدەستی هێناوە، بەو پێیەی بازاڕی عێراق یەکێکە لە گرنگترین بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، و سامسۆنگ هەوڵدەدات بۆ دابینکردن و دەوڵەمەندکردنی بە نوێترین ئامێر و جوانکاری و تەکنەلۆژیاکان، هەروەها بەدەستهێنانی گەشەی زیاتری تیایدا بە دابینکردنی پێداویستی و خواستەکانی کڕیارەکانمان بە شێوەیەک کە لە چاوەڕوانییەکانیان زیاتر بێت”.

لە چالاکییەکەدا ئاڵوگۆڕی گفتوگۆ لە نێوان سامسۆنگ و نوێنەری کۆمپانیاکانی ڕاگەیاندن سەبارەت بە بازاڕی عێراق و پێداویستییەکانی کڕیارانی کرا. و سامسۆنگ دیارترین تەکنەلۆژیاکانی نمایشکرد کە حەزی دەکرد لە بازاڕی عێراقدا بوونیان هەبێت، لەنێویاندا تەکنەلۆژیای SmartThings، کە بەشداریکرد لە ئاسانکردنی ژیانی کڕیاران.