حكوومه‌ت روونكردنه‌وه له باره‌ی ئه‌و به‌خشین و كۆمه‌كانه ده‌دات كه تا ئێستا كۆكراونه‌ته‌وه
هەولێر-KDP.info- فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، روونكردنه‌وه له باره‌ی ئه‌و هاوكاری و به‌خشین و كۆمه‌كانه ده‌دات كه تایبه‌ت بۆ په‌تای كۆرۆنا كۆكراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
به گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، تا ئێستا 20 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار، وه‌ك كۆمه‌ك خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری ناوه‌ندی، ئه‌وه‌ش بۆ كڕینی ده‌رمان و خۆراك سه‌رف ده‌كرێت و به‌شێكیشی به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتووان به‌سه‌ر پارێزگاكان دابه‌ش ده‌كرێت.
له باره‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه نێردراوه، "ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بەسەر پارێزگاکان دابەش بکرێت".
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
"وردەکاری هاوکارییهكان بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبه‌ت بە پەتای کۆرۆنا، ئەو ھاوکارییانەی لە کاتی قەیرانی کۆرۆنادا گەیشتوونەتە دەست حکوومەتی هەرێم بەم شێوەی خوارەوەیە:
یەکەم: کۆمەك (تبرعات)
تاكو ئێستا 20 ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار کۆمەك خراوه‌ته سه‌ر هەژماری ناوەندی ئەنجومەنى وەزیران، ئەم پارەیە بۆ كڕینى خۆراك و دەرمان تەرخان دەکرێ، دواتر بەسەر هەموو پارێزگاکانی ھەرێم بە پێی رێژەی دانیشتووان دابەش دەکرێت.
دووەم: بەغدا 3 ملیار و 500 ملیۆن دینارى ناردووە، ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی کردووە بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی بەسەر پارێزگاکان دابەش بکرێت.
سێیەم: رێکخراوی WHO هیچ بڕە پارەیەکی کۆمەك نەكردووە، تەنها هەندێك ئامێر و کەرەستەی تەندروستی رادەستی وەزارەتی تەندروستی کردووە.
چوارەم: ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیارى داوه (600) ملیار دینار بەسەر خەڵكى هەژار دابەش بکات، ھەرێمی کوردستان بە فەرمی نووسراوی كردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێم نەناردووە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری
حکوومەتی هەرێمی کوردستان
16 نیسانی 2020"