دوازدەهەمین ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی توركیا و روسیا له‌سوریا ئەنجامدرا
2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
دوازدەهەمین ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی توركیا و روسیا له نێوان قامشلی-دێریك له رۆژهه‌ڵاتی فورات لەسوریا ئه‌نجامدرا.
ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی توركیا و روسیا له نێوان قامشلی-دێریك به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رنامه‌ی بۆ داندرابو، ئه‌نجامدرا
لەوبارەیەوە، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی وشكانی سه‌ربازانی توركیا و روسیا له نێوان قامشلی-دێریك به‌و شێوه‌یه‌ی به‌رنامه‌ی بۆ داندرابو، ئه‌نجامدرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چوار زرێپۆشی توركیا و چوار زرێپۆشی روسیا به‌شدارییان له ده‌ورییه‌كه‌دا كرد.
هاوکات، چەند فڕۆكه‌یەکی بێفڕۆكه‌وان یاوه‌ری زرێپۆشه‌كانی ده‌كرد.
ده‌ورییه‌كه له قوڵایی حه‌وت كیلۆمه‌تردا به درێژایی 69 كیلۆمه‌تر ئه‌نجامدرا.