English | عربي

حه‌شدی شه‌عبی: ئه‌مریكا هێزی پشتیوانیی ره‌وانه‌ی كه‌ركوك کردوە


حه‌شدی شه‌عبی: ئه‌مریكا هێزی پشتیوانیی ره‌وانه‌ی كه‌ركوك کردوە

2019/02/16 | 09:55

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-لێپرسراوی ناوچه‌ی باكور له‌ حه‌شدی شه‌عبی رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێزی پشتیوانی رەوانەی بنکەی بەربازی K1 لە شاری کەرکوک کردوە.محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، لێپرسراوی ناوچه‌ی باكور له‌ حه‌شدی شه‌عبی له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، ئه‌مریكا هێزی پشتیوانیی، كه‌ له‌ چه‌كی قورس و ئۆتۆمبیلی زرێپۆش پێكهاتوه‌، ره‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی K1 كردوه‌ له‌ شاره‌كه‌.ئاماژەی بەوەشکرد، ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكا له‌ كه‌ركوك هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ بنكه‌ی سه‌ربازیی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ ئه‌نبار.لێپرسراوی ناوچه‌ی باكور له‌ حه‌شدی شه‌عبی داوای له‌ حكومه‌تی عێراق كرد هۆكاری مانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئەمریکا له‌ شاره‌كه‌ روونبكاته‌وه‌.به‌یاتی رونیشیکردەوە، سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا چه‌ند جارێك له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و گوندەکانی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ ده‌ورییه‌یان ئه‌نجامداوه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending