English | عربي

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی: به‌بێ كه‌ركوك به‌شداری حكومه‌تی نوێی ناكه‌ین


ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی: به‌بێ كه‌ركوك به‌شداری حكومه‌تی نوێی ناكه‌ین

2019/02/17 | 09:45

(هەواڵ كوردستان)- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند : به‌بێ كه‌ركوك به‌شداری حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ناكه‌ین.

ئه‌مشه‌و 16-2-2019، له‌میانی به‌شداریكردنی له‌ به‌رنامه‌ی پانۆراما له‌ كه‌ناڵی ئاسمانی كوردسات نیوز، وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند: به‌بێ كه‌ركوك به‌شداری حكومه‌تی نوێی هه‌رێم ناكه‌ین و به‌شداریكردنیشمان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 18 ی مانگی په‌رله‌مان به‌نده‌ به‌ رێكه‌وتنه‌ سیاسییه‌كه‌وه‌.

وه‌ستا ره‌سوڵ راشیگه‌یاند: له‌لای یه‌كێتی ناوچه‌ دابڕێنراوه‌كان گرنگی تایبه‌تییان هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌بێ كه‌ركوك به‌شداری حكومه‌تی هه‌رێم نابین، وتیشی: به‌لامانه‌وه‌ گرنگه‌ پارێزگاری كه‌ركوك كوردبێت و یه‌كێتی بێت.

هه‌روه‌ها وتی: یه‌كێتی و پارتی نزیكن له‌ گه‌یشتن به‌ رێكه‌وتن، بۆیه‌ش ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ رێكه‌وتنه‌ سیاسییه‌كان ئاماژه‌ به‌ كاتی دانانی پاریزگاری كه‌ركوك بدرێت، ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌ وه‌ك یه‌كێتی سازش له‌سه‌ر كه‌ركوك ناكه‌ن.

وه‌ستا ره‌سوڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، زۆر پۆست له‌ هه‌رێم هه‌یه‌ كه‌ باسناكرێت، هه‌مان كات بڕیاری زۆر گرنگی به‌ده‌سته‌.

هه‌رسه‌باره‌ت به‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی وه‌ستا ره‌سوڵ ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باسی پۆسته‌كان نه‌كراوه‌، جه‌ختیشیكرده‌وه‌، وه‌ك یه‌كێتی پابه‌ندی حكومه‌تێك نابن كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ركوك یه‌ك پاكێج نه‌بن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تائێستا ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه‌.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending