English | عربي

كەشناسی باری كەشوهەوای راگەیاند


كەشناسی باری كەشوهەوای راگەیاند

2019/02/17 | 11:15

(هەواڵ كوردستان)- كه‌شناسی هه‌رێم راگه‌یاند، به‌پێی پێشبینییه‌كان ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ له‌ هه‌ندێك له‌ ناوچه‌كان ئه‌گه‌ری باران بارین هه‌یه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وای دوو رۆژی داهاتووی راگه‌یاند و به‌پێی پێشبینییه‌كانیش ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 17-2-2019 ئاسمانی هه‌رێم هه‌ورده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك نمه‌باران و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كانیش پێشبینی به‌فر بارین ده‌كرێت.

هه‌ربه‌پێی پێشبینییه‌كان، سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 18-2-2019 ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كانیش ئه‌گه‌ری بارانبارینی كه‌م ده‌كرێت.

كه‌شناسی راشیگه‌یاندووه‌، رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌كاته‌كانی به‌یانی زوو له‌هه‌ندێ ناوچه‌ ته‌م ده‌بێت، به‌ڵام به‌تیپه‌ڕبوونی كات ته‌مه‌كه‌ نامێنێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending