English | عربي

فڕۆکەوانێکی کورد ڕوونی دەکاتەوە.. ھێڵی سەرشانی فڕۆکەوان چی دەگەیەنێت


فڕۆکەوانێکی کورد ڕوونی دەکاتەوە.. ھێڵی سەرشانی فڕۆکەوان چی دەگەیەنێت

2019/02/17 | 22:20

(هەواڵ كوردستان)-

داَشاد ستار، فڕۆکەوانی کورد کە لە بنەڕەتدا دانیشتووی شاری کەلارە و ئێستا بۆ درێژەدان بەخوێندن لە وڵاتی بەریتانیایە، ڕوونکردنەوە لەسەر ھێڵەکانی سەر شانی فڕۆکەوان دەدات.

ئەو فڕۆکەوانە کوردە باس لەوە دەکات، کە ئەو ھێڵانەی کە لە سەرشانی فڕۆکەوانە لە ھێڵی سەرشانی کەشتیو‌انەکانەوە وەرگیراون.

لەدوای جەنگی جیھانی یەکەم کاتێک بۆ یەکەم جار فڕۆکە بۆ گواستنەوەی سەرنشین بەکار ھات، پێیان دەگوت کەشتی فڕیو، ھەروەھا فڕۆکەوانەکان جلی سەربازیان لەبەردابوو.

(لە ئەمریکاوە بۆ ئەوروپا دەفڕین).

ڕوونیشی کردەوە، دواتر کە ھێڵی فڕۆکەوانی دروستبوو، جلی کەشتیوانیان بۆ فڕۆکەوانەکان ھەڵبژارد لەسەر بنەمای جوانی و متمانەی زیاتری سەرنشین بەو جلانە بە بەراورد بە جلی سەربازی، لەھەمانکاتدا لەیەکچوونێکی زۆر ھەیە لە نێوان کاری فڕۆکەوان و کەشتیواندا بەتایبەت لە نەڤیگەشندا (دۆزینەوەی شوێن).

باسی لەوەش کرد، کە ھەر‌وەک چۆن ھێڵەکان لە کۆلێژێکەوە بۆ کۆلێژێکی دیکە ‌ دەگۆڕێت، بەھەمان شێوە لە ھێڵێکی فڕۆکەوانییەوە بۆ ھێڵێکی دیکە دەگۆڕێت.

بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بەم شێوەیەیە:

‏یەکەم (Student pilot) ئەو کەسەیە کە ھیچ ھێڵێک لەسەر شانی نیە و ھێشتا فێرخوازی فڕۆکەو‌انییە، لە نێوان ھیچ بۆ ٢٠ کاتژمێر فڕینی ھەیە.

‏دووەم (Mature pilot) ئەو کەسەیە کە یەک ھێڵی لەسەر شانە.

ھێشتا فێرخوازی فڕۆکەو‌انییە و لە ٢٠ بۆ ٤٠ کاتژمێر فڕینی ھەیە.

سێیەم (‏Private pilot) ئەو کەسەیەکە دوو ھێڵ لەسەر شانەکانیەتی ‌خاوەنی بڕوانامەی تایبەتی فڕۆکەوانییە و لە ٤٠ بۆ ٧٠ کاتژمێر فڕینی ھەیە.

چاوەڕوانی ئەوەیە کە لە ئایرلاینێک وەربگیرێت دوای ئەوەی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی CPL پێی دەوترێت second officer(فرۆکەوانی تایبەت دەتوانێت وەک فڕۆکەوانی تایبەت یان وەک فڕۆکەوانی خۆ ھەڵدانی پەرەشووت لە فڕۆکەوە کار بکات).

‏چوارەم (First officer) ئەو کەسەیە کە سێ ھێڵی لەسەر شانە ماوەی ۱٥٠ بۆ ۲٠٠ کاتژمێر فڕینی ھەیە.

لە ئێرلاینێک وەک ئەفسەری پلە یەک (کۆ پایلۆت ) کار دەکات لە لای ڕاستی کۆکپێتەکەوە دادەنیشێت و ئەزموون وەردەگرێت بۆ ئەوەی ببێ بە کاپتن.

پێنجەم (‏Captain) ئەو کەسەیە کە چوار ھێڵی لەسەر شانە کاپتنی فڕۆکەکەیە و دەسەڵاتی فڕۆکەکەی بەدەستە.

لە ھەموو جیھاندا چوار ھێڵ ھێمایە بۆ کاپتنی فڕۆکەوانی.

پێویستە کاپتن ھەڵگری بڕوانامەی Airline Transport Pilot License Holder (ATPL) بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، کە گرنگی دانانی ئەو ھێڵانە لەوەدایە کەکاتێک کە دەڕۆیتە ئایرلاینێکەوە بزانی لەگەڵ کێدا کاردەکەی..بۆ نموونە: کاتێک کە فڕۆکەوانێک دەبینی دوو ھێڵی لەسەر شانە دەزانی کە ئەو کەسە تازە دەرچوەو ئەزموونی کەمە بەڵام کەسێک کە سێ ھێڵی لەسەر شانە ئەزموونی زیاترە.

ھەرچەندە ھەموویان فڕۆکەوانن و کاری خۆیان بەباشی دەزانن و بڕوانامەیان لەسەر پیشەکەیان وەرگرتووە، بەڵام ئەزموون لە فرۆکەوانییدا کاریگەری زۆری ھەیە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending