English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



كەناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێرانی بەهۆی ژنێكەوە په‌خشی خۆی راگرت

2019/02/17 | 22:20

(هەواڵ كوردستان)-

كەناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئێرانی بڕیاری دا په‌خشی گواستنه‌وه‌ی خولی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیا رابگرێت، هۆكاره‌كه‌یشی بۆ ئافره‌تێك دەگەڕێتەوە.

ماڵپه‌ڕی (بیڵد)ی ئه‌ڵمانی له‌ هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی له‌مه‌ودودا لایه‌نگرانی تیپه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان له‌ وڵاتی ئێران چیتر ناتوانن چاودێری خوله‌كانی بۆندزلیگای ئه‌ڵمانی بكه‌ن، چونكه‌ كه‌ناڵی ئێرانی (ئیریب)ی فەرمی، بڕیاری داوه‌ چیتر په‌خشی یارییه‌كان نه‌كات.

ماڵپه‌ڕەكه‌ پێیوایه‌ هۆكاری قه‌ده‌خەكردنی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كان به‌ هۆی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ خولی بۆندزلیگا ناوبژێوانێكی ئافره‌تی تێدایە به‌ناوی بیبیانا ستاینهاوس، كه‌ تاكه‌ ناوبژیوانه‌ له‌ ناو خولی بۆندزلیگادا، به‌رپرسانی ته‌له‌ڤزیۆنه‌ ئێرانییه‌كه‌ له‌به‌ر ئه‌و ناوبژیوانه‌ ئه‌م بڕیارەیان داوە.

ڕۆژنامه‌كه‌ باسی لەوەش كردووه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مین جار نیه‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌ ئێرانییه‌كان بڕیاری وەها دەدەن، پێشتریش له‌ كیشوه‌ری ئه‌ورووپا ئه‌و چالاكییانه‌ی ئافره‌تان به‌شدارییان تێدا كردووە، له‌لایه‌ن ته‌له‌ڤزیۆنه‌ ئێرانییه‌كان پەخشیان راگیراوە.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending