English | عربي

هێڤیدار ئەحمەد: هیچ بڕیارێک لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان نەدراوە


هێڤیدار ئەحمەد: هیچ بڕیارێک لەبارەی دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان نەدراوە

2019/02/17 | 22:55

(هەواڵ كوردستان)-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دووپاتی كردەوە كۆبوونەوەی سبەینێ دووشەممەی پەرلەمانی كوردستان دواناخرێت بۆ ڕۆژێكی تر، مەگەر كاتەكەی بۆ چەند كاتژمێرێك دوابخرێت.

هێڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری كوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند سبەی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت و دواناخرێ، ئەگەر یەکێتییش بیانەوێ کاندیدی خۆیان دیاری بکەن و داوای دواخستن بکەن، ئەو کاتە كۆبوونەوەكە بۆ دوو تا سێ کاتژمێرێك دوادەخرێت.

هەروەها گوتیشی کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان لە کاتژمێر ۱۱ی پێش نیوەڕۆدا دەكرێت.

دوای ئەوەی ئەمشەو دەنگۆیەك لەبارەی دواخستنی كۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمان بڵاو بووەوە، پەرلەمانتارەکەی پارتی گوتی "ئەگەر یەکێتی بۆ ئەوەی كاندیدی خۆیان یەكلا بكەنەوە بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان، بە فەرمی داوای دواخستنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ دوو تا سێ کاتژمێرێک بكەن، بڕوا ناکەم ببێتە کێشە، ئەوەش دەمێنێتەوە بۆ بڕیاری فراکسیۆن و ئەو دەستەیەی ئێستە پەرلەمان بەڕێوە دەبەن، بەڵام لای ئێمه ئەوەی پرەنسیپە ئەوەیە سبەی کۆبوونەوە بکرێ".

 

جێی باسە پێشتر شاندی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی بۆ پێكهێنانی حكوومەت لەسەر ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستان ڕێكەوتبوون كە سبەی دووشەممە ئەنجام بدرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending