English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



دەنگۆی بوونی مەترسی لەسەر بەنداوی دووکان ڕەتدەکرێتەوە

2019/02/17 | 22:55

(هەواڵ كوردستان)-

بەهۆی بارینی ڕێژەیەكی زۆری باران،ئاستی بەنداوی دووكان زۆر بەرزبووەتەوە بەڕێوەبەری بەنداوەكەش درووستبوونی مەترسی لەسەر بەنداوەكە ڕەتدەكاتەوە.

 

محەمەد تاهیر جەلال،بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەهۆی زۆری ڕێژەی باران بارینەوە ئاستی بەنداوی دوكان 11 مەتر لەچاو ساڵی ڕابردوو زیاتر بەرزبووەتەوە قەبارەی ئاوەكەی گەیشتوەتە پێنج ملیار مەتر سێجا".

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە بەنداوی دووكان 7 ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت بەو پێیە لە ئاستی پڕبوون نزیك بووەتەوە بەڵام لە ئەگەری پڕبوونیشی هیچ مەترسییەك لەسەر پێكهاتەی بەنداوەكە درزوست نابێت چونكە دەرەچەیەكی تایبەت بۆ دەرچوونی ئاوی زیادە لەبەنداوەكە هەیە.

 

گوتیشی: "بەپێی بەرنامەیەكی تایبەت بەجۆرێك زیان بەر زەوی و پڕۆژەكانی خوار بەنداوەكە نەكەوێت ڕۆژانە ئاوی بەنداوەكە بەردەدرێتەوە".








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending