هەواڵی کوردستان ئێستا

یەكێتی لیژنەیەكی چواركەسی لە ئاستێكی باڵادا پێكهێنا

یەكێتی لیژنەیەكی چواركەسی لە ئاستێكی باڵادا پێكهێنا
یەكێتی لیژنەیەكی چواركەسی لە ئاستێكی باڵادا پێكهێنا

2019-11-30 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

سەبارەت بە بەستی كۆنگرە و چارەسەركردنی بەربەستەكانی بەردەمی، یەكێتی لیژنەیەكی چواركەسی لە ئاستێكی باڵادا پێكهێنا.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەستنی كۆنگرەی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە خەندان-ی راگەیاند،"لیژنەیەكی چواركەسی لە ئاستێكی باڵادا پێكهێناوە بۆ  تاوتوێكردنی چارەسەركردنی بەربەرستەكانی بەردەم كۆنگرەو دۆزینەوەی رێوشوێنە گونجاوەكان لە بەرژەوەندی كۆنگرە و یەكێتی"

ئەو سەرچاوەیە وتیشی،"بڕیارە لیژنەكە لە دو رۆژی داهاتودا بڕیارو راسپاردەكان بخەنە بەردەم مەكتەبی سیاسی یەكێتی."

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئێوارەی ئەمڕۆ لە رونكردنەوەیەكدا لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکانی یەكێتی وتی،"داومان لە مەڵبەندەکانی رێکخستن کردەوە تا هەرچی زوترە هەر مەڵبەندێک لیستی کۆتایی ناوی کاندیدەکانی بگەیەنێتە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان و لیژنەی باڵا دڵنیایی دەداتە هەڤاڵان کە تەواوی پێداویستیە لۆجیستی و تەکنیکیەکانی بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ئامادەیە."