له دهۆك پیشه‌سازی گه‌شه ده‌كات و زه‌ویش بۆ پرۆژەی پیشه‌سازی نییه
330 پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی له پارێزگاکەدا هه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له پارێزگای دهۆك، باس له‌وه ده‌كات، كه دوای نه‌مانی قه‌یرانی دارایی، داخوازی له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی له پارێزگاكه‌یان زۆرتر بووه، به‌ڵام گرفتی زه‌وییان هه‌یه، كه بۆ پڕۆژه‌كان شیاو بێت.
نازدار عه‌بدولقادر، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی له پارێزگای دهۆك، له لێدوانێكیدا بۆ هه‌فته‌نامه‌ی (باس)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه 330 پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی له دهۆكدا هه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش 300یان كار ده‌كه‌ن، ته‌نیا 20 تا 30 پڕۆژه له كار كه‌وتوون و داخراون، ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و ژمارهیەی پڕۆژه‌ش، به‌ڵام ڕۆژ دوای ڕۆژ خواست له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان زیاتر ده‌بێت، به‌تایبه‌تی دوای نه‌مانی قه‌یرانی دارایی، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی باشه به‌وه‌ی، كه‌رتی پیشه‌سازی خه‌ریكه به‌ره‌و گه‌شه‌كردن و به‌ره‌و پێشچوون ده‌چێت".
نازدار ئاشكرایشی ده‌كات، كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی له‌به‌رده‌م كار و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌وان، نه‌بوونی زه‌ویی شیاوه بۆ پڕۆژه پیشه‌سازییه‌كان و گوتی: "هیچ زه‌وییه‌ك، كه بۆ پڕۆژه‌ی پیشه‌سازی بشێت، له ده‌ستی ئێمه نه‌ماوه، تا ئێستاش حكوومه‌ت نه‌یتوانیوه كاری كوژاندنه‌وه - ئیتفا – بۆ زه‌وییه‌كانی تر بكات، تاكوو بخرێنه خزمه‌تی كه‌رتی پیشه‌سازی".
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، زۆربه‌ی بازرگان و وه‌به‌رهێن و خاوه‌ن كاره‌كان، خواستیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی پیشه‌سازییه و گوتیشی: "له ده‌ڤه‌ری كواشێ، كه ناوچه‌یه‌كی پیشه‌سازییه، وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان مافی ئه‌وه‌یان نییه كارگه‌ی پیشه‌سازیی خۆراك دابنێن، چونكه له‌لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه نه‌شیاوه و كاریگه‌ریی نه‌رێنیی به‌سه‌ر ژینگه و ته‌ندروستیی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا ده‌بێت، بۆیه ئه‌و ناوچه‌یه بۆ جۆری دیكه‌ی كارگه و كاری پیشه‌سازی سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت".
لای خۆیشیه‌وه، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی له پارێزگای دهۆك، سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كانی بواری پیشه‌سازیی خۆراك گوتی: "گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازیی خۆراك له كانیی سپیی گوندی دلبێی سه‌ر به قه‌زای سێمیڵ داده‌مه‌زرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌و سووده‌ی به بازرگانه‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت، هاوكات ئه‌و پڕۆژه‌یه خزمه‌تێكی زۆر به جووتیاره‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه ده‌كات، به جۆرێك، جووتیاران ده‌توانن ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانیان له كۆگاكانی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه به شێوه‌یه‌كی زانستی عه‌مبار بكه‌ن و بیپارێزن".
ئه‌یاد حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی له پارێزگای دهۆك، به (باس)ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازییه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 450 دۆنم زه‌وی دروست ده‌كرێت، كه تیایدا جگه له كۆگای پاراستنی كه‌لوپه‌ل و به‌رهه‌م و كارگه، چه‌ندین بنكه‌ی خزمه‌تگوزارییش له‌خۆی ده‌گرێت و دوای ته‌واوبوونیشی، پڕۆژه‌كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت و به‌ڕێوه ده‌برێت.
به‌گوێره‌ی ماسته‌رپلانی پارێزگای دهۆك، كه به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن دانراوه، ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی پیشه‌سازیی ته‌رخان كراون، به‌سه‌ر چوار ناوچه‌دا دابه‌ش كراون. یه‌كێكیان بۆ پیشه‌سازیی خۆراكه، ده‌ڤه‌رێكیش بۆ مۆبیلیات، یه‌كێكیش بۆ كه‌لوپه‌لی بیناسازی و ئه‌وه‌ی تریشیان بۆ پیشه‌سازیی بچووك، بڕیاریشه كۆمه‌ڵگه‌ی كواشێ به‌رفراوانتر بكرێت.
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، له ماسته‌رپلانی پارێزگای دهۆكدا، بایه‌خێكی زۆر به كه‌رتی پیشه‌سازی دراوه. بۆ نموونه، جگه له كۆمه‌ڵگه‌ی پیشه‌سازیی كواشێ، هه‌نووكه كار له دوو كۆمه‌ڵگه‌ی دیكه له ده‌ڤه‌ری كانیی سپیی قه‌زای سێمێل ده‌كرێت، كه به دوو قۆناغ ته‌واو ده‌كرێن. قۆناغی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 743 دۆنم و قۆناغی دووه‌میش له‌سه‌ر 691 دۆنم زه‌وی، پڕۆژه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێن. هه‌ر له‌نزیك ئه‌م دوو كۆمه‌ڵگه پیشه‌سازییه، شوێنێكیش بۆ پیشه‌سازیی سووك بۆ فیته‌ره‌كان دروست ده‌كرێت، ئه‌ویش هه‌ر به دوو قۆناغ، یه‌كه‌میان له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 430 دۆنم و ئه‌وه‌ی تریان له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 131 دۆنم.
ئه‌و دوو ده‌ڤه‌ره‌یش، كه بۆ پیشه‌سازیی كه‌لوپه‌لی بیناسازی ته‌رخان كراون، ده‌كه‌وێته پشت چیای زاوا، قۆناغی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 588 دۆنم و دووه‌میش له‌سه‌ر ڕووبه‌ری 359 دۆنم، جێبه‌جێ ده‌كرێن.