هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاگاداریەك لە وەزارەتی ناوخۆوە

ئاگاداریەك لە وەزارەتی ناوخۆوە
ئاگاداریەك لە وەزارەتی ناوخۆوە

2020-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە كە سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی كەوتەوە كارەوە.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆ ھاووڵاتییان ئاگادار دەكاتەوە، كە سیستمی رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی كەوتە كارەوە و ھاووڵاتییان دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی وەزارەتی ناوخۆ (moi.gov.krd) داوای رێگەپێدانی ئەلیكترۆنی بكەن:.

1- رێگەپێدان لەنێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دەدرێت.

2- رێگەپێدان لە ناو پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان، ئەم دوو جۆرە دەگرێتەوە:.

- رێگەپێدان لەنێوان قەزاكانی ناو یەك پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ، ئەم جۆرە لەلایەن ئیدارەی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ دەدرێت.

- رێگەپێدان لەناو قەزایەكی پارێزگا یان ئیدارەی سەربەخۆ لەلایەن قایمقامی قەزا دەدرێت.