بە زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی S24 سەردەمێکی نوێی مۆبایلە بەهێزەکانی ژیری دەستکرد بدۆزەرەوە
مۆبایلەکانی Galaxy AI بە شێوەیەک دروستکراون کە شۆڕشێک لە زنجیرەی S بکەن و ئەزموونەکانی ڕۆژانە بەرزبکەنەوە، لەوانە پەیوەندی نەرم و دەربڕینی داهێنەرانە و زۆر شتی تر.
هەولێر،کوردستان، 17ی 1ی 2024: ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس زنجیرەی گالاکسی S24 ئەڵترا و گالاکسی S24+ و گالاکسی S24ی نمایشکرد؛ کە سەردەمێکی نوێی ئەزموونی مۆبایل دەستپێدەکات کە لەلایەن Galaxy AIەوە بەهێز دەکرێت و ئاسۆکان دەکاتەوە بەرەو دروستکردنی شۆڕشێکی بێ وێنە لە شێوازی کارلێکی بەکارهێنەران لەگەڵ ئامێرە مۆبایلەکانیان. تێکەڵکردنی ژیری دەستکرد لە زنجیرەی گالاکسی S24 هەموو ئەزموونەکانی بەکارهێنەر بەرز دەکاتەوە، لە چالاککردنی پەیوەندی نەرم لە ڕێگەی وەرگێڕانی زیرەکی دەق و پەیوەندیەکان، بۆ بەرزکردنەوەی توانا داهێنەرەکان بەهۆی بزوێنەری ProVisual Engineی گالاکسی، تا دانانی پێوەرێکی نوێ بۆ گەڕان دادەڕێژێت کە شێوازی گەڕانی بەکارهێنەران لە جیهاندا پێناسە دەکاتەوە.
تی ئێم ڕۆه، سەرۆک و بەڕێوەبەری یەکەی کارەکانی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس، دووپاتیکردەوە کە زنجیرەی گالاکسی S24 گۆڕانکاری ڕیشەیی لە چۆنیەتی پەیوەندی بەکارهێنەران لەگەڵ جیهاندا دەکات و ڕێگە خۆشدەکات بۆ دەیەی داهاتووی داهێنانەکانی مۆبایل. و ڕایگەیاند: " Galaxy AIلە ئەنجامی پابەندبوونی سامسۆنگ بە داهێنان و دیدگای خۆی بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان لەلایەن خەڵکەوە داڕێژراوە. لەڕێگەی ئەمەشەوە ئامانجمان بەرزکردنەوەی ئەزموونی ڕۆژانەی بەکارهێنەرانە بۆ بەهێزکردنیان بۆ گەڕان بۆ توانای نوێ ژیانیاندا".
ئەزموونی ڕۆژانەی ناوازە
Galaxy AI زیرەکی ئامانجدار دابین دەکات کە بۆ دەوڵەمەندکردنی لایەنە جیاوازەکانی ژیان داڕێژراوە، بە تایبەتی جەخت لەسەر ڕۆڵی خۆی دەکاتەوە لە بەرزکردنەوەی پەیوەندیکردن لە ڕێگەی مۆبایلە زیرەکەکانەوە، گالاکسی S24 پەیوەندیکردن لە سەرانسەری زمانەکاندا ئاسان دەکات، و ئاسانکاری دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ خوێندکاران یان هاوکارەکانی لە دەرەوەی وڵات، تەنانەت گرتنی شوێن لەکاتی گەشتکردندا، ئەمەش لە ڕێگەی Live Translate، وەرگێڕانی دەنگ و دەق بە شێوەی دوولایەنە لە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنی لەناو بەرنامەکەدا، بەبێ پێویستی بە بەرنامەی لایەنی سێیەم، لە هەمان کاتدا دڵنیابوون لە نهێنی تەواو بەهۆی ئەو زیرەکییە دەستکردەی کە لە مۆبایلەکە هەیە.
وەرگێڕ وەرگێڕانی خێرای پەیوەندییەکان لە ڕێکخستنی شاشەی دابەشکراودا دابین دەکات، تا کەسەکان کە لەگەڵ یەکتر قسە دەکەن، نووسراوێکی ئەو وشانە ببینن کە کەسی بەرامبەر دەیڵێت. ئەم تایبەتمەندییە بەبێ پێویستی بە ئیتەرنێت یان پەیوەندی وای فای کاردەکات.
بۆ نامە و بەرنامەکانی تر، Chat Assist دەتوانێت یارمەتی باشکردنی تۆنەکانی گفتوگۆ بدات بۆ ئەوەی لەگەڵ شێوازی پەیوەندیکردنی مەبەستتدا بگونجێت، وەک پەیامێکی شیرین بۆ هاوکارێک یان دەستەواژەیەکی کورت و گرنگ بۆ پۆستێکی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. هەروەها ئەو زیرەکییە دەستکردەی کە لەناو کیبۆردەکەی سامسۆنگدا دروستکراوە، وەرگێڕانی دەستبەجێ دەکات بۆ نامە کورتەکان و ئیمەیڵەکان و زۆر شتی تر بە 13 زمان. و لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، Android Auto بە شێوەیەکی خۆکاری کورتەیەک لە نامە هاتووەکان دەخاتە ڕوو و پێشنیاری وەڵام و کردار دەکات، وەک ناردنی کاتێک بۆ کەسەکە کە دەتوانیت وەڵامی بدەیتەوە، بۆ ئەوەی لە پەیوەندیدا بمێنیتەوە لەکاتێکدا سەرنجت لەسەر ڕێگاکە بێت.
هەروەها Note Assist بەرنامەی Samsung Notes بەهێز دەکات، بە پوختەی دروستکراوی ژیری دەستکرد، لە پاڵ توانای دروستکردنی قاڵب کە تێبینیەکان بە شێوازێکی پێشوەختە دانراو ئاسانتر دەکات، تەنانەت دروستکردنی بەرگێک بۆ ئەوەی ئاسانتر بێت بۆ ناسینەوەی تێبینیەکان بە پێشبینییەکی کورت. و بۆ تۆمارە دەنگییەکان، تەنانەت کاتێک چەندین بڵندگۆ هەبێت، Transcript Assist زیرەکی دەستکرد و تەکنەلۆژیای گۆڕینی قسە بۆ دەق بەکاردەهێنێت بۆ نووسینەوە و کورتکردنەوە و وەرگێڕانیان.
زنجیرەی گالاکسی S24 لە تەنها پەیوەندیکردن تێدەپەڕێت بۆ ئەوەی تایبەتمەندییە سەرەتاییەکانی مۆبایلی زیرەک بەرەو ئاستێکی نوێ ببات، کاریگەری گەڕانی ئۆنلاین شۆڕشێکی گەورەی لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا کردووە. گالاکسی 24S بۆ یەکەمجار تایبەتمەندییەکی پێشەنگ دەناسێنێت، کە بریتییە لە Circle to Search لەگەڵ گووگڵ، کە نوێنەرایەتی هێمایەکی گرنگ دەکات لە تەکنەلۆژیای گەڕان، بە هاوبەشی لەگەڵ گووگڵ کە پێشەنگی جیهانییە لە گەڕان، گالاکسی ئامرازێکی نایاب پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکات، کە ڕێگە بە ڕێگەی نوێ دەدات بۆ گەڕان لە ڕێگەی ئاماژەیەکی سادە. بە فشاردان لەسەر دوگمەی Home بۆ ماوەیەکی زۆر، بەکارهێنەران دەتوانن هەر شتێک لە شاشەی گالاکسی S24 هەڵبژێرن، تیشکیان بخەنە سەر یان کلیکی لەسەر بکەن بۆ گەیشتن بە ئەنجامی گەڕانی کوالێتی بەرز و زانیاری بەخش. جا لە پاشخانی پۆستی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی هاوڕێیەکتدا هێمایەکی جوان ببینیت، یان ڕاستییەکی خۆشی سەرسوڕهێنەر لە ڕێگەی کورتە ڤیدیۆکانەوە لە یوتیوب، دەتوانیت زیاتر بزانیت بەبێ ئەوەی ئەو بەرنامەی کە بەکاریدەهێنیت بەجێبهێڵیت. جگە لەوەش، هەندێک لە گەڕانەکان پوختەی بەهێزی ژیری دەستکرد پێشکەش دەکەن، لە سەرچاوەی وێبی جیاوازەوە، ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات پرسیاری ورد و ئاڵۆز بکەن، ئەمەش ئەزموونی گەڕان ئاسان و گشتگیر و سەرنجڕاکێش دەکات.
داهێنانەکانت ئازاد بکە بۆ دۆزینەوەی جیهان بە شێوازی نوێ
بزوێنەری ProVisual Engineی گالاکسی S24 کۆمەڵەیەکی گشتگیرە لە ئامرازەکانی بەهێزی ژیری دەستکرد کە توانای گرتنی وێنە دەگۆڕن و دەربڕینی داهێنەرانە لە هەموو هەنگاوێکدا زۆرترین دەکەن، لە ئامادەکاری وێنەگرتنەکەتەوە تا هاوبەشکردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا. سیستەمی Quad Tele لە مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا کاردەکات، بە هاوێنەی نوێی نزیک کردنی بینایی 5X، لەگەڵ هەستەوەرێکی 50 مێگاپێکسڵ بۆ ئەوەی کارایی کوالێتی بینایی لە ئاستی نزیک کردنەوەی 2X و3X و5X بۆ 10X باشتر بکات بەهۆی هەستەوەری Adaptive Pixel Sensor. هەروەها وێنەکان ئەنجامە ڕوونەکان پیشان دەدەن تەنانەت لە ئاستێکی سەرنجڕاکێشی نزیک کردن 100x بە بەکارهێنانی تواناکانی نزیک کردنی دیجیتاڵی باشترکراوە.
وە بە توانا نوێکراوەکانی وێنەگرتنی شەوانە Nightography، وێنە و ڤیدیۆی گیراو بە تایبەتمەندی Space Zoom لەسەر گالاکسی S24لە هەر بارودۆخێکدا نایاب دەردەکەون، تەنانەت کاتێک نزیک دەکرێنەوە. ڕووناکی زیاتر وەربگرە لە بارودۆخی تاریکدا بە بەکارهێنانی قەبارەی پێکسڵی گەورەتری مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا کە ئێستا 1.4 میکرۆمترە، کە بە ڕێژەی 60% گەورەترە لە مۆدێلی پێشوو. و کاڵبوونەوە لەسەر مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا کەم کراوەتەوە لە ڕێگەی گۆشەکانی فراوانتری Optical Image Stabilizer (OIS) و باشترکردنی دژە لەرزین. لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆدا هەردوو کامێرای پێشەوە و دواوە بە پرۆسێسەری سیگناڵی وێنە (ISP) ئامادە کراوە کە تایبەتە بە کەمکردنەوەی ژاوەژاو، هەروەها گالاکسی S24 شیکاری بۆ زانیارییەکانی Gyro دەکات بۆ جیاکردنەوەی جوڵەی وێنەگر و جوڵەی ئامانجەکە، ئەمەش ڕێگە دەدات لابردنی ژاوەژاو کاریگەرتر و ڤیدیۆی ڕوونتر لە تاریکیدا دابین دەکات، تەنانەت لە دووریشدا.
دوای گرتنی وێنەی نایاب، ئامرازە داهێنەرەکانی دەستکاریکردنی Galaxy AI وا دەکات بتوانرێت ڕێکخستنی سادە بکرێت وەک سڕینەوە و پێکهاتنەوە و باشترکردنی کوالێتی وێنەکان. بۆ ئەوەی ڕێکخستنەکان ئاسانتر و کاراتر بن، بەرنامەی Edit Suggestion تەکنەلۆژیای Galaxy AI بەکاردەهێنێت بۆ پێشنیارکردنی دەستکارییە گونجاوەکان بۆ هەر وێنەیەک. بۆ ئەوەی کۆنترۆڵی داهێنەرانەتر و ئازادی زیاتر بە بەکارهێنەران بدرێت، Generative Edit دەتوانێت بەشێک لە پاشبنەمای وێنەیەک پڕ بکاتەوە بە بەکارهێنانی ژیری دەستکردی دروستکەر، هەروەها وێنەکە یەکسان بکات، و هەروەها بەکارهێنەران دەتوانن شوێنی توخمەکان بگۆڕن و پاشبنەمایەکی تەواو تێکەڵاو لە شوێنی سەرەتایی خۆیدا دروست بکەن. وکاتێک مۆبایلی گالاکسی S24، ژیری دەستکردی دروستکەر بەکاردەهێنێت بۆ بەرزکردنەوەی وێنەیەک، هێمایەک لەسەر وێنەکە و لە زانیاریەکانیدا دەردەکەوێت. و تایبەتمەندی نوێی Instant Slow-mo دەتوانێت ڤیدیۆ خێرا خاو بکاتەوە بە دروستکردنی چوارچێوەی زیادە لەسەر بنەمای جووڵە، کە دیمەنێکی وردتر لە ساتەکانی پڕ لە سەرگەمی دابین دەکات.
بۆ دڵنیابوون لە کوالێتی وێنەی ناوازە لە هەموو قۆناغێکدا، تەکنەلۆژیای Super HDR پێشبینی ڕاستەقینە پێشکەش دەکات تەنانەت پێش ئەوەی وێنەکە بگریت. لە کاتێکدا گرتنی یادەوەرییەکان تایبەتمەندییەکی سەرەکی مۆبایلە، و هاوبەشکردنی ئەم ساتانەی لەگەڵ جیهاندا بە هەمان شێوە گرنگە. لە ئێستادا بەرنامەکانی کۆمەڵایەتی لایەنی سێیەم سوودی تەواو لە سیستەمی کامێرای گالاکسی وەردەگرن کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات. تایبەتمەندییە پێشکەوتووەکانی کامێرای زنجیرەی پریمیۆم گالاکسی Sبە شێوەیەکی نەرم لەگەڵ بەرنامە مۆبایلەکانی وەک ئینستاگرام یەکدەگرنەوە، بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای HDR بۆ باشترکردنی کوالێتی ناوەڕۆک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان. و لە کاتی گەڕان بەدوای وێنەدا لە گەلەری یان لە بەرنامەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی دڵخوازی بەکارهێنەردا، وێنەکان بە Super HDR پیشان دەدرێن، ئەمەش مەودای ڕاستەقینەتر لە ڕووناکی و ڕەنگ و کۆنتراست دەهێنێتە ناوەوە بە شیکردنەوەی بەشی دیاریکراو لە وێنەکان.
زیرەکترین ئەزموونی گالاکسی تا ئێستا، بەهێزکراوە بە کارای نایاب
لە سەردەمێکدا کە زیرەکی دەستکرد شایەتحاڵی گەشەکردنی بەردەوامە لە ژیانی ڕۆژانەدا؛ پێویستی بەپەلەتر بووە بۆ بەرزکردنەوەی هێزی کارای کارکردن بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ گۆڕانکارییە بەردەوامەکان. لێرەدا زنجیرەی گالاکسی S24 جیاواز دەبێت لە پێشکەشکردنی ئەزموونێکی سەرسوڕهێنەر لە ئەرکە جیاوازەکاندا، جا چ یاریکردن بێت، تۆمارکردن و دەستکاریکردنی ڤیدیۆ کلیپی کوالێتی بەرز، جووڵە لە نێوان چەند بەرنامەیەکدا لە یەک کاتدا، یان ئەرکی دیکە، بەهۆی باشترکردنی چیپسێت و شاشە, وە ئەوانی دیکە. مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا بە سەکۆی Snapdragon® 8 Gen 3 ی تایبەت بە گالاکسی کاردەکات، هەروەها چیپسێتەکە بە تایبەتی بۆ بەکارهێنەرانی گالاکسی نوێکراوەتەوە، کە پێشکەوتنێکی بەرچاو لە NPU دابین دەکات بۆ پرۆسێسکردنی ژیری دەستکرد بە کارایی نموونەیی. وە لەسەر هەر سێ مۆدێلی گالاکسی S24، ڕێژەی نوێکردنەوەی گونجاوی 1-120 هێرتز کاردەکات بۆ باشترکردنی کارایی.
یارییەکانی گالاکسی بەهۆی باشترکردنی ئامێر و بەرنامەوە بەهێزترە، هەروەها هەموو مۆدێلەکانی زنجیرەی گالاکسی S24 سیستەمێکی کۆنترۆڵکردنی گەرمی باشیان هەیە کە ژووری هەڵمەکەی 1.9هێندە گەورەترە لە مۆدێلی پێشوو، ئەمەش پلەی گەرمی ڕووی ئامێرەکە باشتر دەکات لە هەمان کاتدا کارایی بەردەوام زۆرترین دەکات. تایبەتمەندی شوێن کەوتنی تیشک ڕێگە بە وێنەی ڕاستەقینە دەدات بە کاریگەری سێبەر و ڕەنگدانەوەی سەرووتر. و بە هاوکاری لەگەڵ هاوبەشە پێشەنگەکانی یاریکردن، گالاکسی S24 یارمەتی بەکارهێنەران دەدات چێژی زیاتر لە یارییە مۆبایلە ئاست بەرزەکانی جیهان وەربگرن.
مۆبایلی گالاکسی S24 تایبەتمەندی ڕووناکترین شاشەی تا ئێستا لە زنجیرەی گالاکسی هەیە، کە دەگاتە لوتکەی ڕووناکی 2600 مۆم لە هەر مەتر چوارگۆشەیەکدا، هەروەها ئەم ئاستە بەرزەی ڕووناکی بەشدارە لە بەدەستهێنانی وێنەی زیندووتر و سەرنجڕاکێشتر، هەروەها بینینێکی باشتر لە دەرەوە دابین دەکات بەهۆی تەکنەلۆژیای Vision Booster
چوارچێوەی Corning® Gorilla® Armor ی گالاکسی S24 ئەڵترا لە ئاستی گەردیلەییدا باشتر کراوە و گۆڕدراوە، ئەمەش پتەوی و مانەوە بە ڕێژەی 50% زیاد دەکات و وایکردووە چوار هێندە زیاتر بەرگری لە ڕووشان بکات. هەروەها کەمبوونەوەی بەرچاوی درەوشانەوەی تا 75% لە چەندین بارودۆخی ڕووناکیدا دابین دەکات، ئەمەش دڵنیای دەدات لە ئەزموونێکی بینینی نەرم و ئاسوودە.
لە سەرانسەری زنجیرەی گالاکسی S24، باشترکردنی دیزاین بە ڕوکاری تەنکتر و ڕێکخراوتر وا دەکات کە ئاسانتر خۆت نوقم بکەیت لە هەر ئەزموونێکی بینین و قەبارەی شاشەی گەورەتر لەسەر 6.7 ئینچی گالاکسی S24+ و 6.2 ئینچی گالاکسی S24 چالاک دەکات، هەردووکیان لە چوارچێوەی هەمان تایبەتمەندی قەبارەدان. مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا خاوەنی شاشەیەکی تەختە بە قەبارەی 6.8 ئینچ، کە نەک تەنها بۆ بینین بەڵکو بۆ بەرهەمهێنانیش باشتر کراوە. سەرەڕای ئەوەش، گالاکسی S24+ پشتگیری لە هەمان ڕوونی QHD+ دەکات کە لە گالاکسی S24 ئەڵترادا هەیە.
نهێنی و ئاسایش بەرز کە هەڵبژاردن و متمانەی بەکارهێنەر بەهێز دەکات
زنجیرەی گالاکسی S24 کە لەلایەن Samsung Knoxەوە کاردەکات و سەکۆی ئاسایشی فرە چینە لە میکانیزمەکانی بەرگری و ئاسایش پێشکەش دەکات؛ بۆ پاراستنی زانیارییە گرنگەکان، و دۆزینەوەی کەلێنە لاوازەکان بە ئامێری پارێزراو و گشتگیر، و دۆزینەوەی هەڕەشەکان دەستبەجێ.
سامسۆنگ بەردەوامە لە پابەندبوونە درێژخایەنەکانی بۆ دابینکردنی هەڵبژاردن و کۆنترۆڵکردن بە بەکارهێنەران بەسەر ئامێرەکانیان لە سەردەمی زیرەکی دەستکرددا، هەروەها بەکارهێنەرانی گالاکسی S24 کۆنترۆڵی تەواویان هەیە لەسەر بەکارهێنانی داتاکانیان بۆ باشترکردنی ئەزموونەکانی ژیری دەستکرد، لەڕێگەی ڕێکخستنە زیرەکییە پێشکەوتووەکانەوە کە دەتوانێت بە شێوەی ئۆنلاین چارەسەرکردنی داتا لەکاربخات بۆ تایبەتمەندییەکانی زیرەکی دەستکرد.
هەروەها دیدگای Knox Matrix پەرەی پێدراوە بۆ داهاتوویەکی پارێزراو و پەیوەندیدار و بێ وشەی نهێنی، ئەمەش بە بەکارهێنانی تایبەتمەندی Passkeys، کە ڕێگە بە دەستگەیشتنێکی ئاسان و پارێزراو دەدات بۆ ماڵپەڕ و بەرنامە تۆمارکراوەکان بۆ بەکارهێنەران لە سەرانسەری هەموو ئامێرە متمانەپێکراوەکانیان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پاراستن لە هێرشەکانی ئەلیکترۆنی. پاراستنی داتا بەرزکراوە کۆدکردن دابین دەکات کاتێک بەکارهێنەران لەبەرگرتنەوە بۆ زانیاریەکانیان یان هاوکاتکردنی یان داوای گەڕانەوەی زانیاریەکانیان بە بەکارهێنانی Samsung Cloud دەکەن، ئەمەش ڕێگە بە بەکارهێنەرانی گالاکسی S24 دەدات پەیوەندی بە ئامێرەکانی ترەوە بکەن لەکاتێکدا لە هاوکاتکردن و پارێزراودا دەمێننەوە. ئەمەش دڵنیای دەدات لەوەی کە داتاکان تەنها لەسەر ئامێرەکانی بەکارهێنەر دەتوانرێت کۆد بکرێت یان کۆد بکرێتەوە، واتە تەنها بەکارهێنەر دەتوانێت بیبینێت، تەنانەت ئەگەر سێرڤەرەکە هاک بکرێت یان وردەکارییەکانی هەژمارەکەی بدزرێت. ئەگەر دەستڕاگەیشتن بە ئامێرێکی متمانەپێکراو لەدەست بدەیت، کۆدی گەڕانەوە دەتوانێت یارمەتیت بدات بۆ ڕێگریکردن لە لەدەستدانی زانیارییەکان. هەروەها مۆبایلی گالاکسی S24 بە لیستی بەرفراوانی سامسۆنگ پارێزراوە لە تایبەتمەندییە داهێنەرەکانی ئاسایش و تایبەتمەندییە، لەوانە Knox Vault داشبۆردی ئاسایش و نهێنی، Auto-Block، وای فای پارێزراو، هاوبەشکردنی تایبەت، دۆخی چاککردنەوە و زۆر شتی تر.
قۆناغی داهاتووی گەشتی ژینگەیی سامسۆنگ
دروستکردنی پۆلێکی نوێی ئەزموونی مۆبایل دووبارە چۆنێتی دیزاین کردنی تەکنەلۆژیای گالاکسی پێناسە دەکاتەوە و تێکەڵ کردنی بۆ گەیاندنی ئەزموونی زیاتر بە لەبەرچاوگرتنی کاریگەری ژینگەیی. گالاکسی S24 بەردەوامە لە فراوانکردنی مەودای کەرەستەی بەکارهاتوو لە ئامێرەکانی گالاکسی بە بەکارهێنانی پلاستیک و شووشە و ئەلەمنیۆمی بەکارهاتوو لە پێکهاتەکانی ناوەوە و دەرەوە و پێشخستنی ئەم هەوڵانە. و بۆ یەکەمجار مۆبایلی گالاکسی S24 دروستکراوە لە پێکهاتەی کۆبالتی بەکارهاتوو و توخمەکانی زەوی دەگمەن. لە مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا دا بەلایەنی کەمەوە 50%ی کۆبالتی بەکارهاتوو لە پاتریەکەدا بەکارهاتووە، هەروەها 100% توخمە زەوییە دەگمەنە بەکارهاتووەکان لەناو بڵندگۆکاندا جێگیرکراون.
گالاکسی S24 یەکەم زنجیرەی گالاکسی Sە کە بە بەکارهێنانی پۆڵا و TPU ی بەکارهاتوو دیزاین کراوە. مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا بەلایەنی کەمەوە 40% پۆڵا بەکارهاتوو لە بڵندگۆکانیدا هەیە، هەروەها لانی کەم 10% TPU بەکارهاتوو لە دووگمەی دەنگیەکاندایە. جگە لەوەش مۆبایلەکانی گالاکسی S24 لە پاکەتێک دایە کە لە مادەی کاغەزی 100% بەکارهاتوو دروستکراوە.
زنجیرە نوێیەکە پابەندبوونی سامسۆنگ پشتڕاست دەکاتەوە بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی بەرهەمەکانی، بەو پێیەی زنجیرەکە 7 نەوەی نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردن و 7 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایش و پاراستن دابین دەکات بۆ یارمەتیدانی بەکارهێنەران بۆ ئەزموونکردنی کارایی گونجاوی ئامێرەکانی گالاکسی بە شێوەیەکی متمانەپێکراو و بۆ ماوەیەکی درێژتر. هەروەها مۆبایلی گالاکسی S24 بڕوانامەی UL ECOLOGO® بەدەستهێنا و کاریگەری کاربۆنی لەلایەن کۆمپانیای Carbon Trust پێوانە کراوە و پشتڕاستکراوەتەوە.
زنجیرەی گالاکسی S24 پێشکەوتنە بەردەوامەکانی نەخشەڕێگای ژینگەیی مۆبایلی سامسۆنگ بەرجەستە دەکات، کۆمپانیاکە بەنیازە تا کۆتایی ساڵی 2025ئامانجە دیاریکراوەکانی بەدەستبهێنێت. لە کۆتایی ساڵی 2022 سامسۆنگ سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا بە هێنانە ناوەوەی کەرەستەی بەکارهاتوو لە ئامێرەکانیدا، لەوانە مۆبایلە زیرەکەکانی گالاکسی، تابلێت، کۆمپیوتەر و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، لە ئێستادا سامسۆنگ ئامانجێکی نوێ دادەنێت؛ کە تا ساڵی 2030 لانیکەم یەک مادەی بەکارهاتوو لە هەر ئامێرێکدا جێگیر بکات.
تەکنەلۆژیای بەرز و ڕەنگینیی لە هەموو وردەکارییەکدا
مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا چوارچێوەیەکی داهێنەرانەی تیتانیۆم دەناسێنێت وەک یەکەم مۆبایلی گالاکسی کە تا ئێستا ئەو کارەی کردووە، ئەمەش مانەوە و تەمەنی درێژی ئامێرەکە زیاد دەکات. شێوەی زۆر تەنک و باریکی مۆبایلی گالاکسی S24 ئەڵترا ئەزموونی مۆبایلەکە بەرز دەکاتەوە. دیزاینی ڕێکخراو و ڕێک و پێکی گالاکسی S24+ و گالاکسی S24 سەرنجڕاکێشیەکی نایاب دروست دەکات، پشتەوەی ئامێرەکە و چوارچێوەی لایەکانی بە نەرمی بەیەکەوە دەبەسترێتەوە. ئەو ڕەنگانەی کە لە کانزا خاکییەکانەوە ئیلهامیان وەرگرتووە لە زنجیرەی گالاکسی S24 کەشخەی زیاد دەکەن، بۆ گالاکسی S24 ئەڵتراش، بژاردەی ڕەنگەکان بریتین لە؛ تیتانیۆمی خۆڵەمێشی، تیتانیۆمی ڕەش، تیتانیۆمی بەیبوون و تیتانیۆمی زەرد. و هەروەها مۆبایلەکانی گالاکسی S24 + و گالاکسی S24 بژاردەی ڕەنگەکانی وەک ئۆنیکس ڕەش، وە خۆڵەمێشی مەڕمەڕی، کۆبالت ڤایۆلێت، و زەردی کاڵ پێشکەش دەکەن. جگە لەوەش هەر سێ مۆدێلەکە بە ڕەنگی زیادە تەنها بە شێوەی ئۆنلاین بەردەست دەبن.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر زنجیرەی گالاکسی S24، تکایە سەردانی ئەم بەستەرە بکەن: [بەستەر].
- کۆتایی –
دەربارەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس – سنووردار
کۆمپانیای سامسۆنگ بە یەکێک لە کۆمپانیا پێشەنگ و ئیلهام بەخشەکان دادەنرێت لە وێنەکردنی ئایندە بە بیرۆکە و تەکنەلۆژیا. و کۆمپانیای سامسۆنگ کار دەکات لە دووبارە داڕشتنەوەی جیهانی ئامێرەکانی تەلەفزیۆن و مۆنیتەرە هۆشمەندەکان و ئەو ئامێرانەی کە دەکرێن بە جەستەی مرۆڤەوە، و تابلێت و ئامێری دیجیتاڵی ناوماڵ و ئامێری چاپ و کەلوپەلی پزیشکی و سیستەمی تۆڕ و بیرگە و سیستەمی LSA و ڕووناکی LED، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونێکی پەیوەندیدار و یەکگرتوو لە سەرانسەری ئیکۆسیستەمی SmartThings و هاوکاری کراوە لەگەڵ هاوبەشەکان. بۆ بەدەستهێنان و خوێندنەوەی نوێترین هەواڵەکان دەتوانن سەردانی ژووری هەواڵەکان بکەن لەم بەستەرە: https://news.samsung.com/mena
Galaxy S24 Ultra | |
شاشە | 6.8-inch* QHD+ Dynamic AMOLED 2X Display Super Smooth 120Hz refresh rate (1~120Hz) Vision booster |
* ڕووبەری شاشەی گالاکسی S24 ئەڵترا 6.8 ئینچە بە شێوەی سوچ بۆ سوچ بە لاکێشەی تەواو و 6.8 ئینچە ب گۆشەی چەماوە؛ لە کاتێکدا ناوچەی بینینی ڕاستەقینە کەمترە بەهۆی گۆشە خڕ و شوێنی کامێرا | |
ڕەهەند و کێش | 79 X 162.3 X 8.6mm, 233g (mmWave) / 232g (Sub6) * ڕەنگە کێشی ئامێرەکە بەپێی بازاڕ جیاواز بێت |
کامێرا | 12MP Ultra-Wide Camera
200 MP Wide Camera
50MP Telephoto Camera
10MP Telephoto Camera
12MP Front Camera F2.2, FOV 80˚ |
ڕام و بیرگە | 12GB + 1TB 12 + 512GB 12 + 256GB |
*توانای بیرگەی بەردەست پەیوەستە بە دابەزاندنی بەرنامەی کارپێکردنی مۆبایلەکەوە. *لەوانەیە بژاردەی بیرگە بەپێی بازاڕ جیاواز بێت. | |
پاتری | 5,000mAh |
*ئەم ئەنجامە لە ژێر بارودۆخی تاقیگەیی لایەنی سێیەمدا تاقی کراوەتەوە. ئەم ئەنجامە تێکڕای خەمڵێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەکانی پاتری کە بەپێی پێوەری IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. توانای (کەمترین) 4,855 میلی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا. لەوانەیە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ و شێوازی بەکارهێنان و هۆکارەکانی تر بگۆڕێت. | |
بارگاویکردنەوە * | بارگاویکردنەوەی بە وایەر *: تا 65% بارگاویکردنەوە لە ماوەی نزیکەی 30 خولەکدا لەگەڵ بارگاویکەری 45وات** و کەیبڵی جۆری USB-C ی 5 ئەمپێری*** بارگاویکردنەوەی خێرای بێ وایەر 2.0 **** تایبەتمەندی PowerShareی بێ وایەر***** |
بارگاویکردنەوە بە وایەر لەگەڵ PD دەگونجێت. | |
بارگاویکەری 45واتی بە جیا دەفرۆشرێت. تەنها بارگاویکەر و کێبڵی پەسەندکراوی سامسۆنگ بەکاربهێنە. | |
*** ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانی تاقیگەی سامسۆنگ، کە بە وایەری 45واتی Travel Adapter ئەنجامدراوە کە بەستراوەتەوە بە وەشانی نوێی گالاکسی S24ئەڵترا, لەکاتێکدا ئامێرەکە بە 0% ماوەتەوە، لەگەڵ کوژانەوەی هەموو خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی و شاشەکە. خێرایی ڕاستەقینەی بارگاویکردنەوە ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی بەکارهێنانی ڕاستەقینە و بارودۆخی بارگاویکردنەوە و هۆکارەکانی تر. | |
**** بارگاویکەری بێ وایەر لەگەڵ WPC دەگونجێت. | |
*****سنووردارە بە مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ یان مارکەیەکی تر کە بارگاویکردنەوەی بێ وایەری Qi یان هەیە، وەک Galaxy S24 Ultra وS24+ وS24 و Galaxy S23 Ultra و S23+ و S23 و Z Fold 4 و Z Flip4 و S22 series و Z Fold3 5G و Z Flip3 5G و S21 FE 5G وسلسلة S21، و Z Fold2، وسلسلة Note20، وسلسلة S20، وأجهزة Z Flip، و Note10، و Note10 +، و S10e، وS10، وS10 +، Fold، و S9، و S9 +، و S8، و S8 +، و S8 Active، وS7، و S7 edge، و S7 Active، إضافة إلى كل من S6، وS6 edge، و S6 Active و S6 edge + و Note9 و Note8 و Note FE و Note5. تەنها لەگەڵ هەندێک ئامێری سامسۆنگ Galaxy وەک مثل Galaxy Buds FE و Galaxy Buds2 Pro و Buds2 و Buds Pro و Buds Live وWatch6 وWatch6 Classic Watch5 و Watch 5 Pro و Watch4 و Watch4 Classic و Watch3 و Watch Active2 و Watch Active و Gear Sport و Gear S3 و Galaxy Watch و Galaxy Buds. بەردەستە. ئەگەر هێزی پاتری لە 30% کەمتر بێت لەوانەیە PowerShareی بێ وایەر کار نەکات. لەوانەیە لەگەڵ هەندێک جوانکاری، پارێزەر، ئامێری مارکەی تر یان هەندێک لەو ئامێرانەی سامسۆنگ کە دەکرێن بە جەستەوە کار نەکات. لە کاتی PowerShareدا، لەوانەیەکاریگەری لەسەر وەرگرتنی پەیوەندی یان خزمەتگوزارییەکانی داتا هەبێت، بەپێی ژینگەی تۆڕەکەت. | |
سیستەمی کارپێکردن | Android 14 One UI 6.1 |
5G*, LTE**, Wi-Fi 7***, Wi-Fi Direct Bluetooth® v 5.3 | |
**پێویستی بە پەیوەندی تۆڕی 5G ی گونجاو هەیە، لە بازاڕە دیاریکراوەکاندا بەردەستە. بۆ زانینی بەردەستبوون و وردەکارییەکان لە کۆمپانیای باوەڕپێکراوت بپرسە. خێرایی دابەزاندن و پەخشکردن لەوانەیە جیاواز بێت بەپێی دابینکەری ناوەڕۆک، تۆڕ و هۆکارەکانی تر. **بەردەستبوونی مۆدێلی LTE بەپێی بازاڕ و کۆمپانیا جیاوازە. خێرایی ڕاستەقینە لەوانەیە جیاواز بێت بەپێی بازاڕ، کۆمپانیای و ژینگەی بەکارهێنەر. ***لەوانەیەبەردەستبوونی تۆڕی Wi-Fi7 بەپێی بازاڕ و دابینکەری تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر جیاواز بێت. پێویستی بە پەیوەندییەکی گونجاو هەیە. پێویستی بە ڕاوتەرێکی Wi-Fi 6E هەیە. | |
بەرگری دژی ئاو | IP68 |
* ڕیزبەندی IP68: لە ژێر بارودۆخی تاقیکردنەوەی ناو تاقیگەدا ئەنجام دراوە. بەرگەی ئاو دەگرێت تا قوڵی 1.5 مەتر ئاوی سازگار بۆ ماوەی 30 خولەک و لە خۆڵ و تەپوتۆز پارێزراوە. دوای تەڕبوون پێشنیار دەکرێت وشک بکرێتەوە. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنانی لەکەناری دەریا یان گەرماو. بەرگری ئامێرەکەت بەرامبەر ئاو و تۆز هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەم ببێتەوە |
Galaxy S24 و Galaxy S24+ | ||||
| Galaxy S24 | Galaxy S24+ | ||
شاشە | 6.2-inch FHD+* Dynamic AMOLED 2X Display Super Smooth 120Hz refresh rate (1~120Hz) Vision booster | 6.7-inch QHD+ * Dynamic AMOLED 2X Display Super Smooth 120Hz refresh rate (1~120Hz) Vision booster | ||
*ڕووبەری شاشەی گالاکسی S24، 6.2 ئینچە بە شێوەی سوچ بۆ سوچ بە لاکێشەی تەواو و 6.0 ئینچە بە گۆشەی چەماوە؛ لە کاتێکدا ڕووبەری شاشەی گالاکسی S24+، 6.7 ئینچە بە شێوەی سوچ بۆ سوچ بە لاکێشەی تەواو و 6.5 ئینچە بە گۆشەی چەماوە؛ لە کاتێکدا ناوچەی بینینی ڕاستەقینە کەمترە بەهۆی گۆشە خڕ و شوێنی کامێرا | ||||
ڕەهەند و کێش | 70.6 x 147 x 7.6mm, 168g (mmWave) / 167g (Sub6) | 75.9 x 158.5 x 7.7mm, 197g (mmWave) / 196g (Sub6) | ||
کامێرا | 12MP Ultra-Wide Camera
50 MP Wide Camera
10MP Telephoto Camera
12MP Front Camera F2.2, FOV 80˚ | |||
ڕام و بیرگە | 8 + 512GB 8 + 256GB 8 + 128GB | 12 + 512GB 12 + 256GB | ||
*توانای بیرگەی بەردەست پەیوەستە بە دابەزاندنی بەرنامەی کارپێکردنی مۆبایلەکەوە. *لەوانەیە بژاردەی بیرگە بەپێی بازاڕ جیاواز بێت. | ||||
پاتری | 4,000 mAh | 4,900 mAh | ||
* ئەم ئەنجامە لە ژێر بارودۆخی تاقیگەیی لایەنی سێیەمدا تاقی کراوەتەوە. ئەم ئەنجامە تێکڕای خەمڵێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی لادان لە توانای پاتری لە نێوان نمونەکانی پاتری کە بەپێی پێوەری IEC 61960 تاقیکراونەتەوە. توانای (کەمترین) 3,880میلی ئەمپێرە لە کاتژمێرێکدا لە گالاکسی S24، و 4.775 میلی ئەمپێرە لە گالاکسی +S24. لەوانەیە تەمەنی ڕاستەقینەی پاتری بەپێی ژینگەی تۆڕ و شێوازی بەکارهێنان و هۆکارەکانی تر دەگۆڕێت. | ||||
بارگاویکردنەوە | Wired Charging*: Up to 50% charge in around 30 mins with 25W Adapter** and 3A USB-C cable*** Fast Wireless Charging 2.0**** Wireless PowerShare***** | Wired charging*: Up to 65% charge in around 30 mins with 45W Adapter** and 5A USB-C cable*** Fast Wireless Charging 2.0**** Wireless PowerShare***** | ||
*بارگاویکردنەوە بە وایەر لەگەڵ PD دەگونجێت. | ||||
** بارگاویکەر و کێبڵەکەی بە جیا دەفرۆشرێن. پێشنیار دەکرێت تەنها بارگاویکەر و کێبڵی پەسەندکراوی سامسۆنگ بەکاربهێنرێت. بە کێبڵی 45 واتی بۆ گالاکسی S24+ و بە کێبڵی 25 واتی بۆ گالاکسی. | ||||
*** ئەنجامی تاقیکردنەوە ناوخۆییەکانی تاقیگەی سامسۆنگ، کە بە وایەری 25واتی Travel Adapter ئەنجامدراوە کە بەستراوەتەوە بە وەشانی نوێی گالاکسی S24،و وایەری 45واتی Travel Adapter کە بەستراوەتەوە بە وەشانی نوێی گالاکسی +S24 لەکاتێکدا ئامێرەکە بە 0% ماوەتەوە، لەگەڵ کوژانەوەی هەموو خزمەتگوزاری و تایبەتمەندی و شاشەکە. خێرایی ڕاستەقینەی بارگاویکردنەوە ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی بەکارهێنانی ڕاستەقینە و بارودۆخی بارگاویکردنەوە و هۆکارەکانی تر. | ||||
****بارگاویکەری بێ وایەر لەگەڵ WPC دەگونجێت. | ||||
*****سنووردارە بە مۆبایلە زیرەکەکانی سامسۆنگ یان مارکەیەکی تر کە بارگاویکردنەوەی بێ وایەری Qi یان هەیە، وەک Galaxy S24 Ultra وS24+ وS24 و Galaxy S23 Ultra و S23+ و S23 و Z Fold 4 و Z Flip4 و S22 series و Z Fold3 5G و Z Flip3 5G و S21 FE 5G وسلسلة S21، و Z Fold2، وسلسلة Note20، وسلسلة S20، وأجهزة Z Flip، و Note10، و Note10 +، و S10e، وS10، وS10 +، Fold، و S9، و S9 +، و S8، و S8 +، و S8 Active، وS7، و S7 edge، و S7 Active، إضافة إلى كل من S6، وS6 edge، و S6 Active و S6 edge + و Note9 و Note8 و Note FE و Note5. تەنها لەگەڵ هەندێک ئامێری سامسۆنگ Galaxy وەک مثل Galaxy Buds FE و Galaxy Buds2 Pro و Buds2 و Buds Pro و Buds Live وWatch6 وWatch6 Classic Watch5 و Watch 5 Pro و Watch4 و Watch4 Classic و Watch3 و Watch Active2 و Watch Active و Gear Sport و Gear S3 و Galaxy Watch و Galaxy Buds. بەردەستە. ئەگەر هێزی پاتری لە 30% کەمتر بێت لەوانەیە PowerShareی بێ وایەر کار نەکات. لەوانەیە لەگەڵ هەندێک جوانکاری، پارێزەر، ئامێری مارکەی تر یان هەندێک لەو ئامێرانەی سامسۆنگ کە دەکرێن بە جەستەوە کار نەکات. لە کاتی PowerShareدا، لەوانەیەکاریگەری لەسەر وەرگرتنی پەیوەندی یان خزمەتگوزارییەکانی داتا هەبێت، بەپێی ژینگەی تۆڕەکەت. | ||||
سیستەمی کارپێکردن | Android 14 One UI 6.1 | |||
تۆڕ و پەیوەندی | ||||
5G*, LTE**, Wi-Fi 6E***, Wi-Fi Direct Bluetooth® v 5.3 | ||||
**خزمەتگوزارییەکانی 5G تەنها لەو شوێنانەدا بەردەستە کە پشتگیری لە تۆڕی 5G دەکەن و پێویستی بە پەیوەندییەکی گونجاوی 5G هەیە. خێرایی ڕاستەقینە ڕەنگە جیاواز بێت بەپێی بازاڕ و هەڵگر و ژینگەی بەکارهێنەر **بەردەستبوونی مۆدێلی LTE بەپێی بازاڕ و کۆمپانیا جیاوازە. ***لەوانەیەبەردەستبوونی تۆڕی Wi-Fi 6E بەپێی بازاڕ و دابینکەری تۆڕ و ژینگەی بەکارهێنەر جیاواز بێت. پێویستی بە پەیوەندییەکی گونجاو هەیە. پێویستی بە ڕاوتەرێکی Wi-Fi 6E هەیە. | ||||
بەرگری دژی ئاو | IP68 | |||
*ڕیزبەندی IP68: لە ژێر بارودۆخی تاقیکردنەوەی ناو تاقیگەدا ئەنجام دراوە. بەرگەی ئاو دەگرێت تا قوڵی 1.5 مەتر ئاوی سازگار بۆ ماوەی 30 خولەک و لە خۆڵ و تەپوتۆز پارێزراوە. دوای تەڕبوون پێشنیار دەکرێت وشک بکرێتەوە. ئامۆژگاری ناکرێت بۆ بەکارهێنانی لەکەناری دەریا یان گەرماو. بەرگری ئامێرەکەت بەرامبەر ئاو و تۆز هەمیشەیی نییە و ڕەنگە بە تێپەڕبوونی کات کەم ببێتەوە | ||||