هەواڵی کوردستان ئێستا

عیراق؛ 24 چاكبوونەوە و 17 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كران

عیراق؛ 24 چاكبوونەوە و 17 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كران
عیراق؛ 24 چاكبوونەوە و 17 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كران

2020-04-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ ئەمڕۆ یەك شەممە، لە دوو پارێزگای عیراق 24 حاڵەتی چاكبوونەوە و 17 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كران. بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەسڕە ڕایگەیاند 17 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆمار كردووە. ڕوونیشیكردەوە كە شەش تووشبووش چاكبوونەوە. لەلایەكی دیكەشەوە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی مەجەف چاكبوونەوەی 18 تووشبووی كۆرۆنای ڕاگەیاند.