خالید شوانی: رێكەوتنی هەرێم و بەغداد لەگەڵ حكومەتەوە و پەیوەندی بە كەسەكانەوە نییە
خەندان-
خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا رایگه‌یاند: رێكەوتنی هەرێم و بەغداد لەگەڵ حكومەتەوە و پەیوەندی بە كەسەكانەوە نییە، وتیشی،"سبه‌ینێ وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكان و ئیمزاكردنی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی.
خالید شوانی، وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا، ئەمڕۆ له لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند،"رێكه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌و په‌یوه‌ندی بهكهسهكانهوه نییه‌و پێش روداوه‌كان ناكه‌ون."
شوانی راشیگه‌یاند،"سبه‌ینێ وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكان و ئیمزاكردنی رێككه‌وتنه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوانیان."
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری به‌غدا ئاماژەی بەوەشكرد،"هەولێر و به‌غدا زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن و حكومه‌تی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه رۆژانه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومەتی فیدڕاڵ به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی 2020 ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات."