English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



سزایەکی توند بۆ ئەم شۆفێرانە دەردەکرێت

2019/02/22 | 00:25

(هەواڵ كوردستان)- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی، هۆشداری ده‌داته‌ ئه‌و شۆفێرانه‌ی كه‌ ئۆتۆمبیله‌كانیان دووكه‌ڵی ڕه‌ش ده‌رده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی پیسبوونی ژینگه‌، وته‌بێژی هاتووچۆی سلێمانیش، رایده‌گه‌یه‌نێت: جگه‌ له‌ غه‌رامه‌ی دارایی، لێپێچینه‌وه‌ له‌ شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه‌ش ده‌كرێت.

رائید كاروان محه‌مه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی سلێمانی، ڕاگه‌یاند: به‌پێی یاسای هاتووچۆ، ده‌رچوونی دووكه‌ڵ له‌ ئۆتۆمبیله‌وه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌و هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و شێوه‌یه‌ش به‌دیبكرێت، لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه‌ی ده‌كرێت.

وتیشی: بڕی ئه‌و غه‌رامه‌یه‌ی بۆ ئه‌و جۆره‌ سه‌رپێچییه‌ دیاریكراوه‌، 30 هه‌زار دیناره‌.

كاروان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌دا ده‌گیرێت و شۆفێره‌كه‌ش ناچار ده‌كرێت كێشه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر بكات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending