هەواڵی کوردستان ئێستا

خەسرۆ گۆران: زەحمەتە ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە بچێت

خەسرۆ گۆران: زەحمەتە ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە بچێت
خەسرۆ گۆران: زەحمەتە ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوە بچێت

2020-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- ھەرچەندە كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق سەرقاڵی ئامادەكارییە بۆ بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق، بەڵام بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنەكانی پارتی پێی وایە، زەحمەتە ئەمساڵ پڕۆسەكە بەڕێوە بچێت.

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنەكانی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "پێم وایە بڕیاردان لەبارەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەوێتە دوای پێكھێنانی حكوومەتی نوێی عێراق و پێویستە پەرلەمان بڕیاری لەسەر بدات، كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانیش تەنیا ئەركی بەڕێوەبردنی پڕۆسەكەیە نەك بڕیاردان لەسەر كاتی ھەڵبژاردن".

پەیوەست بە ھەڵوێستی پارتی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردن گوتی: "ھەر كاتێك بڕیار بۆ بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە دەربچێت، ئێمەش وەك پارتی پابەندی بڕیارەكە دەبین".

گۆران ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "زەحمەتە ئەمساڵ ھەڵبژاردن لە عێراق بەڕێوە بچێت، چونكە پێویستە یاسای ھەڵبژاردنەكان ھەموار بكرێتەوە، كۆمسیۆنی ئێستاش ھیچ ئەزموونێكی نییە بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن و ھەموویان دادوەرن و پێشتر بەشدارییان نەكردووە، تەنھا ئەگەر لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان ھەماھەنگی بكرێت، ئەوكات دەتوانن پڕۆسەكە بەڕێوە ببەن".

 

قائید میرۆ