هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەكات

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەكات
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە گۆڤاری گوڵان دەكات

2020-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی بە بۆنەی بیست و حەوتەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، پیرۆزبایی لە سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی گۆڤاری گوڵان دەكات.

بە ناوی خوای مەزن و دلۆڤان

‎بەڕێزان سەرنووسەر و رۆژنامەنووس و كارمەندانی گۆڤاری گوڵان

‎سڵاو و ڕێز

‎بە بۆنەی بیست و حەوتەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەی بەڕێز دەكەم.

‎گوڵان، دوای ٢٧ ساڵ، وێڕای ئەو هەموو دۆخە ناهەموارەی بەسەر گەل و وڵاتەكەماندا هاتووە، بەسەر هەموو ئاستەنگەكاندا زاڵ بووە و تا ئێستایش لە ناوە هەرە درەوشاوەكانی ڕاگەیاندنی كوردستانە. ڕۆڵی ئێوە لە ماوەی كاركردنتاندا دیار و كاریگەرە و هەوڵ و ماندووبوونتان بەرز دەنرخێنم.

‎دەستخۆشیتان لێ دەكەم و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

 

مەسعوود بارزانی

٢٠ـی٤ـی٢٠٢٠