هەواڵی کوردستان ئێستا

كوتله‌ى بونیاتنان چاوه‌روانى بریارى دادگاى فیدراڵیه‌ بۆ راگه‌یاندنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران

كوتله‌ى بونیاتنان چاوه‌روانى بریارى دادگاى فیدراڵیه‌ بۆ راگه‌یاندنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران
كوتله‌ى بونیاتنان چاوه‌روانى بریارى دادگاى فیدراڵیه‌ بۆ راگه‌یاندنى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران

2019-12-21 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی

 

 

به‌غداد-اه‌ع

 

هاوپه‌یمانى بونیاتنان ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ چاوه‌روانى بریارى دادگاى فیدڕاڵین بۆ ناونانى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ ئه‌وه‌ى كاندیدى خۆى دیارى بكات بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران.

هاوپه‌یمانى بونیاتنان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه‌ په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌ (اه‌ع)ئاماده‌ى بوو رایگه‌یاند:"داومان له‌سه‌رۆك كۆمار كردووه‌ پابه‌ند بێت به‌ كاته‌ ده‌ستوریه‌كان و كاندیدى خۆمان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران پێشكه‌ش به‌سه‌رۆك كۆمار كردووه‌".

وتیشى " كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ جه‌خت كردنه‌ له‌ رێنمایه‌كانى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى له‌ په‌له‌ كردن بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت و ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن".

 

ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دى ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى بونیاتنان ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد " كاتێك دادگاى فیدڕاڵى گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانى دیارى ده‌كات دواتر ناوى كاندیدى سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرا ده‌كه‌ین ، ئه‌مڕۆش مشت و مڕه‌كان له‌باره‌ى بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن یه‌كلا ده‌بێته‌وه‌ و ده‌نگ له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن ده‌درێت".