هەواڵی کوردستان ئێستا

بۆچی هێزەکانی پێشمەرگە یەکناگرنەوە؟

بۆچی هێزەکانی پێشمەرگە یەکناگرنەوە؟
بۆچی هێزەکانی پێشمەرگە یەکناگرنەوە؟

2024-02-06 21:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

سەرباری هەوڵ و فشارە دەرەکییەکان بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، تا ئێستا دەیان جار هێزەکانی هاوپەیمانان و حکومەت و ناوەندە دیپلۆماتییە بیانییەکان، داوای یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە، بەڵام ئەو هەوڵانە بۆ سەرخستنی ئەو پرۆژە نیشتمانییە، تاوەکو رادەیەک بێئام بووە. مێژووی قسەکردن لەسەر یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە هەرێمی کوردستان دوور و درێژە، بە تایبەت کە دەیان هەوڵی زارەکی و نوسراو ، یان بە بڕیار و یاسا، هەیە بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان. هەوڵە ناوخۆییەکان: لە ساڵی 1986 ڕێککەوتنی تاران هەیە لە نێوان مام جەلال و ئیدریس بارزانی، بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، لە بەشێکی رێککەوتنەکەدا دەڵێت " ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە