English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



یەكێتی وەڵامی نامەكەی بارزانی دەداتەوە

2019/02/23 | 19:45

(هەواڵ كوردستان)- لەدوای كۆبوونەوەكەی ئەم ئێوارەیەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا وتەبێژی یەكێتی دەرەنجامی كۆبوونەوەكەی ئاشكرا كرد و رایگەیاند: بەم نزیكانە هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر پێكەوە كۆدەبنەوە.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بەڕێز مەسعود بارزانی نامەیەكی دۆستانەی ئاراستەی كاك كۆسرەت رەسوڵ عەلی كردووە و كاك كۆسرەتیش لەبەر رۆشنایی بەرژەوەندی گشتی نامەیەكی بۆ جەنابی كاك مەسعود نوسیووەتەوە.

راشیگەیاند: پێدەچێت بەم نزیكانە هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان جارێكی تر پێكەوە كۆببنەوە، هەڵوێستی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك ئێستا لەكۆبوونەوەكەماندا دووپاتكرایەوە ئەوەیە كە ئێمە پرۆژەیەكی سیاسیمان هەیە بۆ رێككەوتن كە سێ پاكێج لەخۆی دەگرێت و لەكاتی كۆبوونەوە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی پارتیدا لەچوارچێوەی بڕیارەكانی سەركردایەتی و پرۆژە سیاسییەكانماندا وردەكارییەكەی بە برادەرانی پارتی رادەگەیەنرێت.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending