ئەنجوومەنى مامۆستایانى ناڕازى: ئەمڕۆ خۆپیشاندانى سەرتاسەرى بەڕێوەدەچێت
2024-02-11 06:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8
ئەنجوومەنى مامۆستایانى ناڕازى رایگەياند، ئەمڕۆ خۆپیشاندانى سەرتاسەرى لە سلێمانى، هەڵەبجە، ئیدارەسەربەخۆکانى گەرمیان و راپەڕین بەڕێوەدەچێت، تاوەكو جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان بەردەوامدەبن لە بایکۆتکردنى پرۆسەى خوێندن. ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی شوباتى 2024، ئەنجوومەنى مامۆستایانى ناڕازى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانیان درێژه پێده‌ده‌ن تاوەكو ده‌گه‌نه ئامانجه‌كانیان". هەرچەندە بەرپرسانی پەروەردە داوایان لە بەڕێوەبەری قوتابخانەکان کردبوو لە سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و کۆیە بچنەوە قوتابخانەکان و کۆتایی بەبایکۆت بهێنن، بەڵام ئەو داواکارییە تاوەكو ئێستا لەلایەن بەشێک لە مامۆستایانەوە جێبەجێنەکراوە. خۆپیشاندانه‌كه‌ى ئه‌مڕۆى مامۆستایانى ناڕازى له‌سه‌رجه‌م پەروەردەکانى سلێمانى، هەڵەبجە، ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ره‌تیانكردووەته‌وه بچنه ژێر بارى فشار وهه‌ڕه‌شه‌كان وده‌ڵێن، شۆڕشى شكۆ وبژێوییان ده‌ستپێكردوه. ئەم خۆپیشاندانە