سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى: گه‌شبینین، ئه‌م دۆخه‌ش تێده‌په‌ڕێت
هەولێر-KDP.info- سه‌رله‌به‌یانیى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20/4/2020 سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان كۆبووه‌وه. له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى، ڕێكاره‌كانى حكوومه‌ت و دۆخى هاووڵاتیان، پێشهاته‌كانى بابه‌تى زینیى وه‌رتێ و دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ئاڵۆزییه‌كانى ماوه‌ى ڕابردوو، پرسى پێكهێنانى حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و پێگه و به‌ركه‌وته‌ى هه‌رێمى كوردستان له حكوومه‌تى داهاتوودا، مه‌ترسییه‌كانى داعش و چۆنیه‌تیى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى، به‌تایبه‌تى له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، تاوتوێ كران.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا باسى له ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه كرد و وه‌ڵامى پرسیارى ڕۆژنامه‌نووسانى دایه‌وه:
سه‌ره‌تا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له وته‌یه‌كدا گوتی “ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێممان هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا و مسته‌فای سه‌ید قادر، تیایدا باسمان له هه‌ندێك بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار به هه‌رێمی كوردستان، دۆخی ناوخۆی هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غداوه كرد. سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ ده‌ستخۆشی له هه‌موو ئه‌و ڕێكارانه بكه‌م كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بابه‌تی ڕێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرتوویه‌تیه به‌ر كه بابه‌تێكی جیهانییه، ئه‌م بابه‌ته ته‌نها په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستان یان عێراقه‌وه نییه، به‌ڵكو وه‌ك خۆتان به‌ده‌واداچوونی بۆ ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی به هه‌موو جیهانه‌وه هه‌یه كه ئه‌م ڤایرۆسه له هه‌موو شوێنێك بڵاو بۆته‌وه. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌م بابه‌ته‌وه ڕێكاری زۆر خێرای گرته به‌ر و مه‌به‌ستیش له‌م ڕێكارانه پاراستنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێت و به‌و مه‌به‌سته ئه‌م ڕێكارانه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دران. له‌مباره‌یه‌وه به‌ناوی خۆم و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستخۆشی له به‌ڕێزان سه‌رۆكی حكوومه‌ت، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت، وه‌زیرانی ته‌ندروستی، ناوخۆ، كاروباری ئاینی و هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌و پرۆسه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی له توانایاندا بووه به‌جێیان گه‌یاندووه و به‌رده‌وامن. هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان جێی ڕێز و سوپاسێكی تایبه‌تین كه به ڕاستی له‌م قۆناغه‌دا و هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئه‌م پرسه‌وه به شێوه‌یه‌كی فراوان پابه‌ندى ڕێنمایییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم، ڕێنمایییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه بوون”.
هه‌ر ده‌رباره‌ی پرسی ڤایرۆسی كۆڤید نۆزده، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی “سوپاسی تایبه‌تیم هه‌یه بۆ كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه ئه‌مڕۆ ئه‌وان پێشمه‌رگه‌ی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌موو جیهانی گرتووه‌ته‌وه و شه‌و و ڕۆژ به وه‌زیر و ستافی وه‌زاره‌ته‌وه پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن تاكو هه‌رێمی كوردستان له‌م ڤایرۆسه ڕزگاری ببێت. ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت ئێمه هه‌موومان پابه‌ندی ئه‌و ڕێنمایییانه بین كه تا ئێستاش به‌رده‌وامن و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری داوه تا كۆتاییی ئه‌م مانگه‌ش ڕێكاره‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و دواتر هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه ده‌كات و له ئه‌نجامدا ئه‌و بڕیارانه‌ی كه پێویستن ده‌یاندات. له‌وه تێده‌گه‌م كه بژێوی ژیانی ڕۆژانه‌ی هه‌ندێك خه‌ڵك به‌هۆی ئه‌م بابه‌ته‌وه نه‌ماوه، تێده‌گه‌م له‌وه‌ی كاسبكاران و خه‌ڵكانێك هه‌ن ده‌یانه‌وێت كار بكه‌ن، ئێمه‌ش هه‌موومان پێمانخۆشه وابێت، به‌ڵام شته‌كه له‌وه گه‌وره‌تره، ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دایه كه ئایا ئێمه ئه‌و ئازیزانه له ئه‌نجامی كردنه‌وه‌ی بازاڕ له‌ده‌ست بده‌ین، یان بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رگه‌ی ئه‌وه بگرین تا ئازیزانمان بپارێزین؟ به دڵنیاییه‌وه جیهان و هه‌موولایه‌ك شاهێدی ئه‌وه‌ن كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به باشی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته‌دا كردووه و جێگه‌ی ده‌ستخۆشین، نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش پێشبینی نه‌ده‌كرا هه‌رێمی كوردستان وا به ڕێكوپێكی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه بكات، ئه‌مه‌ش هه‌ر وا دروست نه‌بووه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی كاركردنی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و ئه‌و تیمه‌ی له حكوومه‌ت له‌گه‌ڵیانن، هه‌موویان پێكه‌وه ئه‌م ڕێكارانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و تاكه ئامانجیش ته‌نیا پاراستنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بووه كه لێره‌وه ده‌مه‌وێ هه‌موویان دڵنیا بكه‌مه‌وه ئه‌وله‌ویه‌تی یه‌كه‌م پاراستنی هاووڵاتانی هه‌رێمی كوردستان بووه له هه‌موو ڕێكارهكاندا، حه‌زیش ده‌كه‌م كه‌سیان دڵگران نه‌بن و ئه‌گه‌ر شتێكی ناخۆشین بۆ هه‌ر كه‌سێك ڕوویداوه، ده‌مه‌وێ پێتان بڵێم ڕێكاره‌كان ته‌نها بۆ پاراستنی ئێوه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بووه و به‌رده‌وامه تا ئه‌و كاته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندێكی ته‌واو ده‌كرێت. ئه‌مه خاڵێك بوو ئێمه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسمان كرد و دیسان پێزانینمان هه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و ڕێكارانه‌ی كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ئه‌نجام دراون”.
به‌ڕێزیان له به‌رده‌وامی وته‌كه‌یدا گوتی “بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ندی به دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌بوو، هه‌روه‌ك خۆتان ئاگادارن هه‌ندێك گرژی له زینیی وه‌رتێ ڕوویداوه، لێره‌وه ده‌مه‌وێت دڵنیاتان بكه‌مه‌وه كێشه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره نییه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت و به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرژیانه ده‌ڕۆین، ده‌بێت له هه‌رێمی كوردستان و پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێم به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه كێشه‌ی كۆرۆنا و دۆخی ئابووری له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا هه‌یه، ئه‌وه‌ی گرنگه له ئێستادا ده‌بێت یه‌كڕیزیی خۆمان بپارێزین و ده‌مه‌وێت دڵنیاتان بكه‌مه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی وا گه‌وره نییه و ئه‌وانه‌ی كه هه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌بن و ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین كه هاوبه‌شی سه‌ره‌كیی پارتی دیموكراتی كوردستانه له پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا. باس له‌و هێزانه ده‌كرێت كه چوونه‌ته زینیی وه‌رتێ، ئه‌و هێزانه سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش وه‌زاره‌تی هه‌موو كوردستانه و هیچ هێزێكی بیانی نه‌چۆته ئه‌و سنووره و بۆ حاڵه‌تێكی كاتی چووه و ئه‌گه‌ر پێویست نه‌بێت ئه‌و هێزانه له‌وێ بمێنن، ئه‌وا له‌وێ نامێنن. زۆر لێكدانه‌وه‌ی سه‌یر و نامۆ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ده‌كرێت وه‌ك ئه‌وه وایه زینیی وه‌رتێ شوێنێكه پرۆژه‌ی ئه‌تۆمی لێ دروست ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی كه كراوه ته‌نیا بۆ پاراستنی هاووڵاتیان بووه له هاتوچۆكردن و كاتییه و ڕێكاره‌كان هه‌موویان ئاسایی ده‌بنه‌وه”.
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی له وته‌كه‌یدا باسی له پرسی داعش كرد و گوتی “خاڵێكی دیكه كه ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م ئه‌ویش پرسی داعشه، داعش ئه‌مڕۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان و ته‌واوی عێراق مه‌ترسییه‌كی جددییه، له هه‌موو شوێنه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ دۆخه‌كه هه‌یه، له ناوچه‌كانی دیاله و مووسڵ تا ده‌گاته مه‌خموور، ڕۆژانه ده‌بینین داعش كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوچانه زیاد كردووه، له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌رم ڕاسپارد سه‌ردانی ئه‌و سنوورانه بكات و سه‌ردانی كردووه، ئه‌مڕۆ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسی هه‌ندێك ڕێكارمان كرد تا بتوانین له‌گه‌ڵ به‌غدا و هاوپه‌یمانان قسه بكه‌ین تا میكانزمێكی هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌كاركردن بدۆزینه‌وه به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له زیاتر سه‌رهه‌ڵدان و زیانهكانیانى داعش له هه‌موو سنووره‌كان و ئه‌مه یه‌كێك له‌و ئه‌ركه گرنگانه‌ى كه ده‌بێت له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین”.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه كرد و گوتی “ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بوو، ئێمه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌یاننامه‌مان ده‌ركرد و پشتگیریمان له به‌ڕێز مسته‌فا كازمی كرد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئێستاش دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه له هه‌رێمی كوردستان پشتگیریی به‌ڕێزیان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ داوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێن كه بۆ ئێمه گرنگن، هه‌ر له‌م نزیكانه ئه‌و بڕیاره‌مان داوه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌غدا قسه ده‌كرێت و ئه‌وان ده‌كه‌ونه دانوستان و قسه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌رێز مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر ئه‌و داواكارییانه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی. دیسان هیوادارم هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان سه‌لامه‌ت و پارێزراو بن و بێگومان به پشتیوانی و خۆڕاگریی هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه ئه‌م دۆخه‌ش به‌ڕێ ده‌كه‌ین، په‌نا به‌خوا هه‌موو لایه‌كمان به خۆشی و سه‌ركه‌وتوویی و به باشی كوردستان ده‌بینین و به‌رده‌وام ده‌بین”.
دواتر به‌ڕێزیان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به‌و ئاڵۆزیانه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له زینیی وه‌رتێ دروست بوون و په‌یامیان له‌مباره‌یه‌وه، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد “ئه‌ركی ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بووه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان بكه‌ین تا دۆخه‌كه ئارام ببێته‌وه، ئه‌و گرژییه‌ی له زینیی وه‌رتێ ڕوویدا زیاتر گرژییه‌كی ڕاگه‌یاندن بوو تا گرژییه‌كی جددی بێت و ڕاگه‌یاندن و سۆشیاڵ میدیا زۆر گه‌وه‌ریان كرد، ئه‌گینا هیچ پێویستی به‌م هه‌موو لێكدانه‌وه و گرژییه نه‌بوو، هێزێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه چۆته ئه‌و شوێنه، هیچ پێویست نه‌بوو ئه‌و شته ئه‌وه‌نده گه‌وره بكرێت و ئه‌و هێزه‌ش ته‌نیا بۆ یه‌ك مه‌به‌ست چووه كه پرسی كۆنترۆڵكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنایه و بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بووه، بێگومان كه ئه‌م دۆخه كۆتایی هات، ئه‌و هێزه‌ش له‌وێ نامێنێت. ئێمه له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان قسه‌مان كردووه و ده‌مه‌وێ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش دڵنیا بكه‌مه‌وه كه كێشه نابێت”.
ده‌رباره‌ی بنه‌ماكانی پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان له به‌ڕێز مسته‌فا كازمی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، به‌ڕێزیان ڕایگه‌یاند “له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كه ئێمه پێشتر به‌ڕێز مسته‌فا كازمی ده‌ناسین و یه‌كه‌م مه‌رجیش ئه‌وه بوو كه هێزه شیعییه‌كان به كۆی ده‌نگ به‌ڕێز مسته‌فایان كاندید كردووه، چونكه پرسی سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندی به كوتله‌ی شیعه‌كانه‌وه هه‌یه و كاتێكیش به‌ڕێز سه‌رۆك كۆماری عێراق مسته‌فا كازمی ڕاسپارد، هه‌موو هێزه شیعییه‌كان له‌وێ به‌شدار بوون، ئێمه ده‌زانین ده‌بێت پێكهاته‌ی شیعه بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته بدات و وه‌ك كه‌سایه‌تیش ئێمه ئه‌و به‌ڕێزه ده‌ناسین و دانوستانه‌كانی ئێمه‌ش بۆ داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمى پێكه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمی ده‌ستپێده‌كات”.
ده‌رباره‌ی ناردنی هاوكاری له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ڕۆژئاوای كورستان به‌مه‌به‌ستی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڕێزیان گوتى “ئه‌و هاوكارییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ڕۆژئاوا ناردوومانه، هاوكاریی مرۆیین و هیچ په‌یوه‌ندی به سیاسه‌ته‌وه نییه، ئه‌وان له‌وێ هیچ ده‌زگایه‌كی پشكنینیان له سنووری خۆیان نه‌بووه تا بتوانرێت بزانرێت كه‌سێك ڤایرۆسی كۆرۆنای هه‌یه یان نا، هه‌روه‌ها دۆخه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش ده‌بێت و ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌مپی ئاواره‌كان له سووریا هه‌ن، ئێمه یارمه‌تیی تاقیگه‌ییمان بۆ ناردوون له‌گه‌ڵ تیمی پزیشكی و ئه‌ندازه‌یی بۆئه‌وه‌ی ڕاهێنان به كادره‌كانیان بكه‌ن كه چۆن له‌سه‌ر ئه‌و ئامێرانه كار بكه‌ن و بێگومان ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی هاوكاریی مرۆیی بووه”.
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردنی كوردێك له لیبیا كه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه گوایه په‌یوه‌ندی به پێشمه‌رگه‌وه هه‌یه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی “ئه‌و كه‌سه‌ی له لیبیا ده‌ستگیر كراوه، هیچ په‌یوه‌ندی به پێشمه‌رگه و له‌شكری ڕۆژه‌وه نییه و به‌یاننامه‌ی له‌شكری ڕۆژ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانتان له‌مباره‌یه‌وه بینی، به‌ڵێ ئه‌م كه‌سه ماوه‌یه‌ك هاتۆته هه‌رێمی كوردستان، دواتر چۆته توركیا و له‌وێش وه‌ك هه‌ر كه‌سێك په‌یوه‌ندی كردووه به‌وانه‌وه، به‌ڵام وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه یان پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ نه دوور و نه نزیك به‌شێك نین له‌و بابه‌ته و به ڕاستیش ئێمه زۆر گله‌ییمان له‌و به‌شه‌ی لیبیا هه‌یه كه به‌داخه‌وه ئه‌م بابه‌ته‌یان زۆر له قه‌باره‌ى خۆی گه‌وره‌تر كرد و به‌رله‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه بكه‌ن، وایان پیشان دا كه ئه‌مه هێزی پێشمه‌رگه‌یه و چوون بۆ شه‌ڕكردن له به‌نغازی، ئێمه نه كه‌سمان ناردووه و نه كه‌سیش ده‌نێرین و نه كێشه‌ی لیبیاش كێشه‌ی ئێمه‌یه و هیچ سیاسه‌تێكیش له هه‌رێمی كورستان نییه بۆ به‌شداریكردن له‌و ئاڵۆزیانه‌ی له لیبیا هه‌یه”.
هه‌ر ده‌رباره‌ی گفتوگۆ و دانوستان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر پرسه‌كانی نه‌وت و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ی داعش له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به‌وه دا “گفتوگۆكانی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مسته‌فا كازمی ته‌نیا په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به هه‌موو عێراقه‌وه هه‌یه، ئێمه ده‌خوازین هه‌موو عێراق له دۆخێكی تازه‌دا بێت و به شێوه‌یه‌كی گشتی باش ببێت، پێمان وایه هاووڵاتیانی عێراق به‌گشتی شایسته‌ی دۆخێكی زۆر له‌مه باشترن له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه. سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش، ئێمه دانوستانی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین و له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستاندا باسمان كرد و به زووترین كات شاندی هه‌رێم كه پێكدێت له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی ده‌كه‌ن. پاڵپشتیی ئێمه بۆ به‌ڕێز مسته‌فا كازمی ته‌نیا په‌یوه‌ندی به هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به هه‌موو عێراقه‌وه هه‌یه و ده‌مانه‌وێت سه‌رۆك وه‌زیرانێك بێت كه بتوانێت خزمه‌تی هه‌موو هاووڵاتیانی عێراق بكات. سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی داعش، بێگومان داعش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه له‌سه‌ر پرسی داعش، زۆر هه‌وڵمان داوه له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیایه و له‌گه‌ڵ به‌غدا قسه و گفتوگۆمان كردووه، به‌ڵام ده‌مه‌وێ به ڕاستی بڵێم كه به‌غدا تا ئێستاش ئه‌م پرسه‌ی زۆر به جددی وه‌رنه‌گرتووه و وه‌ك پێویست له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگییان نییه كه بابه‌تێكه مه‌ترسی بۆ هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراق هه‌یه”.
هه‌ر ده‌رباره‌ی ڕووداوه‌كانی زینیی وه‌رتێ و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و باسكردنی دروستبوونی دووئیداره‌یی وه‌ك نموونه، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی گوتی “ئه‌گه‌ر وای لێهات ئه‌وا ده‌بێته سفر ئیداره نه‌ك دوو ئیداره، ئه‌گه‌ر پرسی زینیی وه‌رتێ وای لێ بێت كه ببێته هۆی دوو ئیداره‌یی، ئه‌وا له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم ببێته دوو ئیداره به‌ڵكو ده‌بێته سفر ئیداره بۆ هه‌ردوولایه‌ن، ئه‌وه‌ی كه بۆ هه‌رێمی كوردستان گرنگه یهكڕیزییهكهیهتی به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه، ناكرێت ئێمه ئه‌وه‌نده بێ‌بڕوا بین له‌گه‌ڵ یه‌كتری، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هێزێكی هاوبه‌ش چۆته ئه‌وێ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه تاكو بێباوه‌ڕی دروست نه‌بێت و ئه‌و هێزه‌ش هێزی پارتی نییه، به‌ڵكوو هێزی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌م پرسه زۆر گه‌وره كرا، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌و باوه‌ڕه‌دام كه هیچ شتێك نابێت و ئێستاش دڵنیام كه هیچ نابێت له‌م سنووره و له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هیچ كێشه‌یه‌ك نابێت، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، ئه‌وه هێزی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، پرسه‌كه نه پارتی و نه یه‌كێتییه. هیوادارین لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست نه‌خه‌نه ناو كێشه‌كه‌وه، زۆر جار باسمان له‌وه كردووه‌وه كه بوونی په‌كه‌كه له هه‌موو كوردستانی عێراق به شه‌رعی نازانین و پێویسته په‌كه‌كه له دروستكردنی كێشه بۆ هه‌رێمی كوردستان دوور بكه‌وێته‌وه، چونكه په‌كه‌كه شوێنی كاركردنی خۆی هه‌یه و بێگومان هه‌رێمی كوردستان شوێنی كاركردنی په‌كه‌كه نییه و ناشبێت ببێت، ئێمه به‌شێكین له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش له چوارچێوه‌ی عێراقدا ده‌رفه‌تی ئه‌وه نادات به هیچ شێوه‌یه‌ك هێزێكی دیكه‌ی ببێته هۆكاری كێشه بۆ دراوسێكانمان”.
ده‌رباره‌ی كاریگه‌ریی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌سه‌ر مووچه و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێزیان ئاشكرای كرد “پرسی دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كورستانیش ده‌بێت هه‌روه‌ك چۆن كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه هه‌یه، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی ئه‌م پرسه بووه‌ته‌وه و له گفتوگۆكانی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه به‌رده‌وامه. هه‌روه‌ك خۆتان ئاگادارن ئێستا شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه تاكو ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ بواری ئابووری بدۆزنه‌وه كه بارگرانییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، دابه‌زینی نرخی نه‌وت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر هه‌موو شوێنێك هه‌یه”.
لە بەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە چۆنیەتیی هەماهەنگی لەنێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیدا بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: “ئێمە لە هەرێمی کوردستان خەریکی ئاماده‌كردنی نامەیەکین بۆ پەرلەمانی عێراق و سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراقیش کە دەبێ یارمەتیی خەڵک بە شێوەیەکی گشتی خەڵکی هەموو عێراق، بدرێت. دەزانین لە هەموو وڵاتانی دونیا وایە، ئەم قەیرانە کە دروست بووە پارەیەکیان تەرخان کردووە بۆ ئەوانەی زەرەرمەندی گەورەن، ئەمە بەرپرسیاریهتیى حکوومەتی فیدراڵە بزانێ ئەوانەی بژێوی ژیانی ڕۆژانەیان لەسەر کارکردنە و زەرەرمەند بوون، یارمەتییان بدات و ئێمە بە ڕۆڵى خۆمان هەڵدەستین لەگەڵ بەغدا و پەرلەمان و سەرۆک وەزیران، بۆ ئەوەی بتوانین ڕیگەیەک بدۆزینەوە نەک تەنیا بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان، بەڵکوو بۆ یارمەتیدانی هەموو ئەوانەی کە بە هه‌ر جۆرێك زەرەرمەند بوون”.
سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هەروەها گوتی: “پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بۆ عێراق زۆر زۆر پێویستە، بۆ هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێک لە عێراق به هه‌مان شێوه، پێویستە ئێستا بانکی نێودهوڵەتی، (IMF)، ئەمانە هەموو ئامادەن بکەونە گفتوگۆ لەگەڵ عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە دارایییەکان، کە بەدڵنیایییهوه ئەوە کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش ده‌بێت، لەبەر ئەوە ئێمە لە هەرێمی کوردستان خوازیاری ئەوەین بە زووترین کات حکوومەتی نوێ لە بەغدا پێک‌بێت و دانوستاندنی جددیش لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی و (IMF) بكرێت ده‌رباره‌ى کێشەکانی عێراق لەڕووی دارایییەوە کە پێموایە بارگرانییەکی قورس دەبێ بۆ هەموو عێراق، بۆ ئەوەی بە زووترین کات بکەونە دانوستاندن بەڵکوو بتوانن کەمتری بکەن. بۆ نموونە عێراق ساڵانە نزیکەی چل ملیار دۆلار بۆ مووچە دەدات. پارساڵ چل ملیار بوو، ئەمساڵ بووەتە نزیکەی چل و هەشت ملیار. واتە ئەوەی عێراق دەستی دەکەوێت لە فرۆشتنی نەوت لە مانگێکدا، ئێستا دوو ملیار دۆلارە، حیساب بکەن ئەو مانگانە بۆ دابینکردنی مووچە پێویستی بە چوار ملیار دۆلار هەیە، واتە بارێکی یەکجار قورسە لەسەر ڕەوشی ئابووریی عێراق، بۆیە ئەمە پێویستی بە دانیشتن و ڕێکاری جددی هەیە، دەنا وا بە ئاسانی چارەسەر ناکرێت. ئەمانە هەمووی حکوومەتی نوێ ئەگەر بە زووترین کات دابمەزرێت لە عێراق و بکەوێتە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، به‌و هیوایه‌ى بتوانین دۆخه‌كه باشتر بکەین”.
سەبارەت بە هەڕەشەی پەکەکە لەسەر ڕەوشی ئەمنی لە ناوچەی زینیی وەرتێ، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای دووپاتکردنەوەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “پەکەکە هێزێک نییە لە هەرێمی کوردستاندا هیچ شەرعییەتێکی هەبێت هەتا بەیاننامە دەربکات بڵێت ئەم هێزە بمێنێ یان نەمێنێ، نە شەرعییەتی هەیە و نە ده‌رفه‌تى ئەو شەرعییەتەش بە پەکەکە لە کوردستانی عێراقدا دەدرێت. ئەوەی کە پەکەکە بیەوێ یارمەتیی هەرێم بدات، ئەوەیە کە دەبێ هەرێمی کوردستان چۆڵ بکات، هەرێمی کوردستان شوێنی کارکردنی (پەکەکە) نییە، ئەوەی ئێستا (پەکەکە) دەیکات، قەت یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان نییە، بە پێچەوانەوە ڕێک دروستکردنی كێشه‌یه بۆ هەرێمی کوردستان لەم کات و ساتەدا. هەڵوێستی هەرێمیش لە ڕۆژی یەکەمەوە دیار بووە، ئێمە دەمانەوێ فاکتەری سەقامگیری بین لە ناوچەکە لەگەڵ دراوسێكانمان و لە ناوخۆش، هەنگاوەکانی ئێمەش لەسەر ئەم مەسەلەیە پەیوەندییان بە هەموو عێراقەوە هەیە، هەرێمی کوردستانیش وەکوو بەشێک لە عێراق”.
له وه‌ڵامى پرسیارێكى دیكه‌دا دەربارەی چۆنیەتیی بەدیهاتنی متمانە و یەکڕیزی لە هەرێمی کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی هیواخواز بوو هەرچی زووتر ئەوە بەدی بێت و گوتی: “هەموومان لەوە تێگەیشتووین ئەگەر یەکڕیز نەبین و پێکەوە نەبین ناتوانین هیچ دەستکەوتمان هەبێ، بەڵام با واقعی سەیری شتەکان بکەین، هەر ئەو یەکڕیزییە بووە هۆکاری ئەوەی ئەگەر سەیری پارتی و یەکێتی بکەین لە ساڵی (٢٠٠٣)وە، باسی پێش (٢٠٠٣) ناکەم، ئەو دەستکەوتانەی ئێمە لە بەغدا بەدەستمان هێناوە، لە ئه‌نجامى ئەو یەکڕیزی و پێكهوهکارکردنه بووە، پێکەوە کارمان کردووە، یەکێتی و پارتی لەگەڵ هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکانی دیکەش لە عێراق، دەستووری عێراق بەو شێوەیە نووسرا. ئەو شتانەی ئەمڕۆ لەناو دەستووری عێراقدا جێگیر کراون بۆ هەرێمی کوردستان، بە یەکڕیزی کردمان، بە یەکڕیزی شەڕی داعشمان کرد، ئەو خوێنەی ڕژا لە شەڕی داعش تەنیا خوێنی یەک لایەن نەبوو، ئەو خوێنە بوو کە بەرگریی لە هەرێمی کوردستان کرد و پێکەوە خوینمان دا و خەباتمان کرد و هەرێمی کوردستان‌مان لە مەترسیدارترین هێرشی دڕندانەی ئەو هێزە تیرۆریستییە پاراست، بەڵام کەس نەیگوت ئەم خوێنە زەردە، ئەوه سەوزە، هەموومان بە یەک شت بەرگریمان کرد، ئەوە یەکڕیزی بوو کە پێکەوە کردمان، ئەمڕۆش ئەگەر سەیر بکەن لە وێنه گەورهكهدا دەبینی کە پێکەوە بۆ نموونە پاڵپشتیی موستەفا کازمیمان کردووە، هەر پارتی نەبووە، یان یەکێتی، پارتی و یەکێتی و گۆڕان و هێزەکان، ئەمانە هەمووی ئەو یەکڕیزییهیە. هەندێکجار بێمتمانەیی دروست دەبێ، لە ڕاگەیاندنە، لە سۆشیال میدیایە، دەبێ ئێمە ڕێ لەوانە بگرین. بەڕاستی ئێمە کێشەی گەورەمان نییە لەگەڵ یەکتر. واتە چ کێشەیەکی گەورە هەیە؟ سوپاس بۆ خوا لە کوردستان دەتوانین بە باشی پێکەوە کار بکەین، نەک تەنیا پارتی و یەکێتی، بەڵکوو پارتی و یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی و پێکهاتەکانی تر کە لە هەرێمی کوردستان دەژین، برایانی مەسیحیمان، برایانی تورکمانمان، ئەمانە هەمووی پێکەوە کار دەکەین و ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبەین. نابینم كێشه ئەوە ئەوەندە گەورە بێت. بەهەرحاڵ ئێمە لەو قۆناغە نین کە لەسەر ئەو بابەتە کێشەیەکی گەورە لە هەرێمی کوردستان دروست ببێت”.
بەڕێزیان ئەوەشی گوت کە “ئەگەر سۆشیاڵ میدیا ڕابوەستێ هەموو شت بە باشی دەڕوات. چ نرخى هەیە کە سیاسەت لەسەر بنه‌ماى سۆشیاڵ میدیا دابنرێت؟! بۆ دەبێ سۆشیاڵ میدیا ببێتە هۆکاری تێکدانی دۆخى کوردستان؟! هەندێ لێكدانه‌وه‌یان لەسەر زینیی وەرتی کردبوو کە سەرم سووڕمابوو، بابه‌ته‌كه‌یان بە ئەمه‌ریکاوه به‌ستبووه‌وه و شتی زۆر سەیریان باس دەکرد! ئەوە نابینین، ئەو هەموو پڕۆفیسۆرە، ئەو هەموو شرڤهیه دەکەن لەسەر شتێک کە هیچ بنه‌ماى نییە! تەنیا هێزێکی هەرێمی کوردستان چۆته ئەوێ بۆ پاراستن، کاتییە و لەوێ نامێننەوە، دێنەوە و شتەکانی تریش هەموو بێ مانا بوون”.
سەبارەت بە پرسی لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی کە بەندکراوێکی كۆمارى ئیسلامیى ئێران بووه و گوایە لە ناوچەی پێنجوێن دەستگیر و ڕادەستی ئێران کراوەتەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گوتی: “ئەم ڕووداوە ڕوویداوە؟! تا ئێستا دیار نییە کە کەس ڕاده‌ستى کردووە یان نەکردووە! پێم وایە بەیاننامەی سەرۆکی حکوومەت زۆر ڕوون بوو، بۆ ئەوەی ڕاستییەکان دەربکەون، ئەم کارە کراوە، نەکراوە؟ بەهەر جۆرێك، لیژنەیەک دروست کراوە کە ئەگەر هەموو لایەنەکان چاوه‌ڕێ بکەین ئەو لیژنەیە ئەنجام دەردەخات، سەرۆکی حکوومەت ئەو لیژنەیەیان پێکهێناوە، جێگری سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت پێکەوە ئەم کارەیان کردووە. دەبێ هەموو لایەک چاوەڕوانی ئەوە بین، ئایا ئەم شتە کراوە، نەکراوە؟ هیچ پێویست نییە ئێمە پێشوەختە بڕیار بدەین و حوکم بدەین، ئەمانە هەمووی پێویست ناکات! ئەوەی من بزانم دەڵێن ئەوە زیندانی سیاسییە! هیچ حزبێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیاریه‌تیی ئەوەی کە ئەو کەسەی لەسێدارە دراوە، ئەندامی حزبییان بووە، هیچ حزبێک نەیگوت ئەمە ئەندامی ئێمە بووە! کەواتە، شتێک ڕه‌نگه ڕوویدابێت، یان بە هەر جۆرێك ڕه‌نگه ڕووینەدابێت! ئەوەی گرنگە بۆ هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کاک مەسروور لەگەڵ جێگری سەرۆک حکوومەت لێژنەیەکیان داناوە و خەریکی لێکۆڵینەوەن. داوا دەکەم هەم هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و ئەگەر قسەیەک لە برایانمان لەو دیویش هەیە، با ڕابوەستین و چاوەڕێی ئەم لێکۆڵینەوەیە بین، دوایی بڕیار لەسەر ئەوە بدرێت کێ کردوویەتی و کێ نەیکردووە! ئەو هەموو تۆمەتبارکردنی خائین و ئەمانە، هەمووی پێویست نییە، هەتا ئەوەی ئەو لیژنەیە کاری خۆی تەواو دەکات و بەدڵنیایییهوه بە شەفافییەتیشەوە بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنرێت”.
دەرباری پشکی کورد لە کابینەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق و گرەنتیی جێبەجێکردنی ماددە دەستوورییەکان بەتایبەت لەسەر کەرکووک و شه‌نگال و ناوچە کوردستانییەکانی دیکەی مادده‌ى 140، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی: “پێشتر كاغه‌زێك ئامادە کراوە و ئێمە لە سەرۆکایەتیی هەرێم کارمان لەسەری کردووە، فراکسیۆنەکانی خۆمان لە بەغدا کاری جددییان لەسەر ئەم بابەتە کردووە، كاغه‌زێك ئامادە کراوە بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا، لەم كاغه‌زه‌دا هەموو ئەو شتانەی کە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەبووە، لە بابه‌تى بودجە، نەوت، شوێنە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستان، شه‌نگال، ئەمانە هەمووی وەکوو وەرەقەیەک ئامادە کراوە و بەدڵنیایییهوه دانوستاندن لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو لە چوارچێوەی ئەم كاغه‌زه‌دا دەبێ و وەزارەتەکان ئەوەی لە مستەفا کازمی گوێم لێبووە وەکوو خۆی دەمێنێتەوە، واتە ئەو بڕیاری نەداوە وەزارەتەکان بگۆڕدرێت، وەزیر نازانم! بەڵام وەزارەتەکان وەکوو خۆیان دەمێننەوە”.
لە وەڵامی پرسیارێکى دیكه‌دا سەبارەت بە هەڵوێستی هەرێمی کوردستان لەسەر بۆردومانی ناوچەی زینیی وەرتێ لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوه و بەزاندنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها بۆردومانكردنى كه‌مپى مه‌خموور، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی باسی لەوە کرد کە: “ئەوەی تورکیا کردی لە ناوچەی زینیی وەرتێ، لە ئەنجامی ئەوە بوو کە پەکەکە هێزەکانی خۆی هێنا و لەوێ لە کۆمەڵێک شوێن ڕەبایەی دانا، ئێمە هه‌واڵیشمان بۆ پەکەکە نارد کە ئەگەر ئەو شوێنانە چۆڵ نەکرێت، ئێمە ناتوانین بتانپارێزین، تەکنۆلۆژیای تورکیا پێویستی بەوە نییە حکوومەتی هەرێم یان پارتی، یەکێتی، هیچ حزبێک زانیاری‌یان بداتێ، تەکنۆلۆژیایان زۆر پێشکەوتووە و بە ئاسانی دەتوانن ئامانجه‌كان دەستنیشان بکەن. کام سەروەری، خۆ پەکەکە حیسابی بۆ سەروەریی عێراق و کوردستان کردووە؟ پەکەکە بە شەرعی دێت لەو شوێنانە ڕەبایە دادەنێ؟ بەڵنیایییهوه نه‌خێر! هیچ شەرعییەتێکی نییە ئەو کارە بکات، کە ئەو کارە دەکات، پێم وایە دەبێ چاوەڕوانی کاردانەوەی تورکیاش بکەین لەو بابه‌ته‌دا. کەمپی مەخموور دوو شتی لێک جیاوازە. ئەوان کەمپی مەخموور بۆ هەندێ کاری سەربازی بەکار دێنن! ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام پێمان گوتوون کە بابه‌تى پەنابەر جیاوازە، ئێمە ڕێزمان هەیە، بەپێی یاسای نێودەوڵەتی چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ ئەوانە بکەین. بۆ زانیاریی ئێوە، مەخموور لەژێر کۆنترۆڵی ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستاندا نییە، لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی فیدراڵدایە، واتە ئەوە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە نییە. هەموو داواکارییەکانی ئێمەش لەوان ئەوەیە ناکرێ کەمپی مەخموور کە شوێنی خەڵکی سڤیلە بۆ بابەتی سەربازی و خول و دەورە و ئەم شتانە، بەکار بێت. لەبەر ئەوە شتەکە ئاڵۆزە، به‌دڵنیایییه‌وه لەم حاڵەتانەشدا پێویست بەوە دەکات بەغدا خۆی دەستپێشخەری بکات و ئەو شتەی کە کردوویانە لە چوارچێوەی کارەکانی حکوومەتی فیدراڵدایە”.
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی دانوستان لەگەڵ حکوومەتی داهاتووی عێراق، ئەوەی دووپات کردەوە کە “ئێمە پێکەوە گفتوگۆ دەکەین، ڕۆڵی ئەوانەی لە دەرەوەی یەکێتی و پارتیشن، ڕۆڵێکی هەتا بڵێی ئه‌رێنى بووە، ئێمە پێکەوە بە بەردەوامی گفتوگۆمان کردووە لەسەر بابەتەکان و ئێستاش ئەوەی کە ئێمە دەستی پێدەکەین بۆ دانوستاندن لەگەڵ مستەفا کازمی، پێکەوە دەیکەین و فراکسیۆنەکانی خۆمان لە بەغدا هەموومان پێکەوە دەکەوینە ئەو دانوستاندنە و ڕۆڵیشیان هەتا بڵێی به‌رپرسانه و ئه‌رێنى بووە لە هەرێمی کوردستان و لەسەر داوا ڕەواکانی هەرێمی کوردستانیش هەموو لایەنەکان، جگە لەوانە، هەموو فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی عێراقیش بە سوپاسەوە زۆر بە ئه‌رێنى کاریان لەسەر ئەم بابەتە کردووە”.
بەڕێزیان دەربارەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەتایبەت ڕێکارەکان لە دەروازەی پارێزگاکان، گوتی: “لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ قسە دەکەین و بەدڵنیایییهوه ئەو ڕێنماییانە کە لە وەزارەتی ناوخۆ هەیە هەرچییەک بێت بۆ پاراستنی هاووڵاتییان بووە، بەڵام ئەو حاڵەتە لەسەر هاتووچۆی هاووڵاتییانی دەرەوەی هەرێم بۆ ناو پارێزگای هەولێر لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ باس دەکەین”.
لە کۆتاییی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی گوتی: “دەمەوێ تەواوی هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا بکەمەوە کە تەنیا ئامانجی ئێمە ژیان و بژێوی و ئارامیی هەرێمی کوردستان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و هەر لێرەوە دەمەوێ سوپاسێکی تایبەتیی پارێزگاکان بکەم، پارێزگای هەڵەبجە، سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان، ئیدارەی ڕاپەڕین و هەروەها پارێزگای هەولێر و دهۆک، سوپاسیان دەکەم، زۆر بە باشی تا ئەم کاتەش ئیدارەیان کردووە، تکا دەکەم، داوا دەکەم، هاووڵاتیان به‌رگه‌یان گرتووه، با به‌رگه بگرن. ئێمە نامانەوێ ئەم هەموو ڕەنج و ماندووبوونەی کە ئێستا هەیە، جارێکی‌تر بە فیڕۆ بڕوات، دەزانم سەختە، زەحمەتە، بێزار بوون ئەوەندە لە ماڵەوە دانیشتوون و كەرەنتینە کراون، بەڵام زۆری نەماوە، به پشتیوانیى خوا ئاسۆیەکی گەش دەبینین و تێیدەپەڕێنین”.