هەواڵی کوردستان ئێستا

شۆرتلیستی خەڵاتەکانی واتەرستۆنز بۆ ساڵی 2024 راگەیەنرا

شۆرتلیستی خەڵاتەکانی واتەرستۆنز بۆ ساڵی 2024 راگەیەنرا
شۆرتلیستی خەڵاتەکانی واتەرستۆنز بۆ ساڵی 2024 راگەیەنرا

2024-02-12 12:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8


لەلایەن ژمارەیەک ناوەندی بڵاوکردنەوە، کە شارەزای بواری کتێبی منداڵانن، 20هەمین خولی دابەشکردنی خەڵاتەکانی واتەرستۆنز، شۆرتلیستی ئەو کتێبانەی راگەیاند، کە پاڵێوراون بۆ بردنەوەی خەڵاتی باشترین کتێبی منداڵان. دابەشکردنی خەڵاتی واتەرستۆنز، لەپێناو پشتگیریی و هاندانی بەهرەی نوێیە لە نوسینی کتێبی منداڵ و کێشانی وێنەی روونکەرەوە. تاوەکو منداڵان باشتر لە چیرۆکەکان تێبگەن. لیژنەی داوەرانی دابەشکردنی خەڵاتی واتەرستۆنز بۆ ساڵی 2024، لە شۆرتلیستەکەیاندا، 18 کتێبیان دیاریکردووە و لە سێ بەشی جیاوازدا پۆلێنکراون، کە پێکهاتوون لە کتێبی وێنەدار، کتێبی منداڵان و کتێبی خوێنەرانی پێگەیشتوو، کە هەریەکێکیان براوەی خەڵاتی تایبەت دەبن. پاش دیاریکردنی شۆرتلیستەکەی واتەرستۆنز، پاڵێوراوان کێبڕکێی بردنەوەی خەڵاتی کتێبی منداڵان بۆ ساڵی 2024 دەکەن، کە