هەواڵی کوردستان ئێستا

بیۆنسێ ئەلبومی دووەمی رێنەسانسی راگەیاند

بیۆنسێ ئەلبومی دووەمی رێنەسانسی راگەیاند
بیۆنسێ ئەلبومی دووەمی رێنەسانسی راگەیاند

2024-02-12 14:37:02 - سەرچاوە: کەناڵ8


لەمیانی ئاهەنگێکی تایبەت بە ریکلامکردنی سوپەر بۆڵ، بەشی دووەمی پرۆژەی سێینەی رێنەسانسی بیۆنسێ، ئاشکراکرا. لە چوارچێوەی ئاهەنگە موزیکییەکانی یاریی وەرزشی سوپەر بۆڵی ئەمریکا، راستەوخۆ پاش کۆتاییهاتنی ریکلامی کۆمپانیای ڤیریزۆنی تایبەت بە پەیوەندییەکان، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، بیۆنسێ، دوو گۆرانی نوێی بە ناوەکانی Texas Hold 'Em و 16 Carriages پێشکەش کرد، ئەم دوو گۆرانییە، بەشێک دەبن لە ئەلبومە نوێیەکەی بیۆنسێ، کە بڕیارە 29ی مانگی داهاتوودا بڵاوبکرێتەوە. بیۆنسێ لەگەڵ جەی زی هاوسەری و دوو کچەکەی لە ئاهەنگی سوپەر بۆڵ، هاوتای دەیان هونەرمەندی ئەمریکی، لە شاری لاس ڤێگاس ئامادەبوون. بەشی یەکەمی پڕۆژەی رێنەسانسی بیۆنسێ، ساڵی 2022 بڵاوکرایەوە، پاش ماوەیەک لە بڵاوبوونەوەی، بیۆنسێ ئاشكرایکرد؛ کە