هەواڵی کوردستان ئێستا

ساڵی 2023 بەغداد تەنیا 13% پشکی هەرێمی لە بودجەدا ناردووە

ساڵی 2023 بەغداد تەنیا 13% پشکی هەرێمی لە بودجەدا ناردووە
ساڵی 2023 بەغداد تەنیا 13% پشکی هەرێمی لە بودجەدا ناردووە

2024-02-12 22:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

پشکی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی عێراقدا، ساڵانە زیاتر لە 16 ترلیۆن دینارە، بەواتای ئەوەی ترلیۆنێک و 375 ملیار دینار بۆ هەر مانگێک، بەڵام بەغداد مانگانە نیوەی ئەو بڕە یاخود کەمتری بۆ هەولێر ناردووە. لەساڵى 2023 تەنیا  بۆ مانگەکانی (9 و 10 و 11)، عێراق دوو ترلیۆن و 100 ملیارى بەقەرز بۆ هەرێم نارد، کە دەگاتە 13% پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا. لە 12ـى حوزەیرانی 2023، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پاش گفتوگۆییەکی زۆر یاسای بودجەی بۆ ساڵەکانی 2023 و 2024 و 2025 پەسەندکرد، پشکی هەرێمی کوردستانی بە رێژەی 12.67% دیارییکرد. سەرەڕای پەسەندکردنی یاسای بودجە لەمانگی حوزەیرانی 2023دا، بەڵام حکومەتی عێراق پشکی هەرێمی