هەواڵی کوردستان ئێستا

ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان دۆخى نائاسایی راگەیاند

ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان دۆخى نائاسایی راگەیاند
ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان دۆخى نائاسایی راگەیاند

2024-02-15 23:00:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان دۆخى نائاسایی راگەیاند و داوا لەو هاونیشتمانییانە دەکات ماڵەکانیان نزمە، بچنە شوێنێکى سەلامەت. لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان ئاگاداری هاونیشتمانییانی سنووری گەرمیان دەکات، بەهۆی زیادبوونی شەپۆلی بارانبارین لەناو شار هاتوچۆ نەکەن، هەر هاونیشتمانییەکیش ماڵی لە شوێنە نزمەکانە و مەترسی لەسەرە، قاتی سەرەوە بەکاربهێنێت یان بڕۆنە شوێنی سەلامەت تر. هاوکات هاتوچۆى گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆى مەترسیى داڕمانى پردى گوندى تۆڤگە، رێگاى پردەکە بەکار نەهێنن. لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، رێگای پردی گوندی تۆڤگەى سەر بە ناحیەی مەیدان، بە هۆی بارانبارینەوە ئاستەنگی هاتووچۆی لەسەر دروستبووە، بەوهۆیەوە داخراوە. هاتوچۆى گەرمیان، شۆفێران و بەتایبەت شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکانی مەرزی پەروێزخان ئاگادار دەکاتەوە، لەکاتی