هەواڵی کوردستان ئێستا

گۆنزالێس میدالیای زێڕ لە پاڵەوانییەتی جیهانیی برده‌وه‌

گۆنزالێس میدالیای زێڕ لە پاڵەوانییەتی جیهانیی برده‌وه‌
گۆنزالێس میدالیای زێڕ لە پاڵەوانییەتی جیهانیی برده‌وه‌

2024-02-17 15:37:03 - سەرچاوە: کەناڵ8

هۆگۆ گۆنزالێس، بووە یەکەم مەلەوانی ئیسپانی، کە لەدوای نزیکەی 30 ساڵ بتوانێت میدالیای زێڕ لە پاڵەوانییەتی جیهانیی یارییە ئاوییەکان بەدەستبهێنێت، دوای ئەوەی پێشبڕکێی 200 مەتری پشتەمەلەی لەسەر ئاستی پیاوان بردەوە، کە پاڵەوانییەتیەکە لە قەتەر بەڕێوەدەچێت. ئەو مەلەوانە 24 ساڵە، لە باوکێکی ئیسپانی و دایکێکی بەرازیلی لەدایکبووە، توانی پێشبڕکێیەکە بەماوەی یەک خولەک و 55 چرکە ببڕێت و میدالیای زێڕ مسۆگەربکات، رۆمان میتۆکۆڤی سویسریش بەجیاوازی 10 چرکە پلەی دووەمی بەدەستهێنا. گۆنزالێس هەلێکی زێڕینی دیکەی لەدەستدا بۆ بەدەستهێنانی میدالیای زێڕی پێشبڕکێی 100 مەتری پشتەمەلە، کاتێک بەجیاوازییەکی زۆر کەم لەدوای هانتەر ئارمسترۆنگەوە پلەی دووەمی بەدەستهێنا. پێشتر مارتن لۆپێز زوبیرۆ، تەنیا مەلەوانی ئیسپانیا بوو لە